سودانی لەگەڵ سەرۆکی میتى تورکیا کۆدەبێتەوە

9 كاتژمێر لەمەوپێش



 

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، سەرۆکی میت جەختیکردووەتەوە لە بەهێزکردنی هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی ئەنقەرە و بەغدادو دۆسیەی ئاسایشی هاوبەشیان تاوتوێ کردوە.

ئەمڕۆ سێشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانى عێراق، پێشوازی کردوە لە سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا ئیبراهیم گولەن و شاندەکەی یاوەری.

شاندی تورکیا سڵاوی سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی گەیاندوە بە سودانى، هەروەها جەخت کردنەوە لەسەر خواستی بۆ پێشخستنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات بەرەو هاوکاری و پێشکەوتنی زیاتر، لە بەرژەوەندی هەردوو وڵاتی دۆستدا.

لە دیدارەکەدا تاوتوێی پرسە ئەمنییە هاوبەشەکان و هەماهەنگی زانیاری هاوبەش لە نێوان هەردوو وڵاتدا کرا، بەشێوەیەک ببێتە هۆی بەرزکردنەوەی سەقامگیری لە ناوچە سنوورییە هاوبەشەکان و ناوچەکە بە گشتی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار