ئیسرائیل دەستەیەکی فەرماندەیی سێبەر بۆ سوپا دروست دەکات

7 كاتژمێر لەمەوپێش
وەک هەنگاوێک لە ئەگەری کوژرانی گەورە فەرماندە سەربازییەکانی لەلایەن ئێرانەوە، ئیسرائیل دەستەیەکی سێبەری سوپا دروست دەکات.
ڕۆژنامەکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە، سوپا دەستەیەکی سەربازیی سێبەری دروست کردووە وەک پێشگرییەک لە کوژرانی فەرماندە سەربازییەکانیان لە جەنگی لەگەڵ ئێراندا کە 13ـی مانگی حوزەیرانی ڕابردوو لەنێوان هەردوولادا دروست بوو.
ڕۆژنامەی یەدیعوت ئەحرونوت وردەکاری پلانەکەی بڵاوکردەوە کە لەچوارچێوەی ئامادەکارییەکاندایە بۆ ڕووبوڕووبوونەوەی ئەو هێرشانەی دەکرێتە سەر فەرماندەکانیان، چونکە لە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی شێری ڕابوو کە بە چەند هێرشێک بۆ سەر سووپای پاسدارانی ئێران و وێستگە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتە دەستی پێکرد، تێیدا چەند فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسداران و زانایانی ئەتۆمیی کوژران.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە، لە ترسی دووبارە بوونەوەی سیناریۆیەکی لەم شێوەیە کە فەرماندە باڵا سەربازییەکانی بە ئامانج بگیرێن، ئیسرائیل پێشگریی کردووە بە دروستکردنی جێگرەوەیەکی ئەو فەرماندانەی ئەگەری هەیە بکوژرێن، ڕۆژنامەکە دەشڵێت: یەکەم جارە ئیسرائیل کارێکی لەو شێوەیە بکات.
