رۆیتەرز: ئێران چەند شوێنێکى سەربازی کردوەتە ئامانج و شاردراوەتەوە

8 كاتژمێر لەمەوپێش



بەرپرسێکى باڵاى سەربازى بۆیەکەمجار ئاشکرایکردوە، لەکاتى هێرشەکانى ئێراندا، هەندێک شوێنی سەربازی ئیسرائیل کراونەتە ئامانج، بەڵام حکومەت ئەو زانیاریانەى شاردوەتەوە.

ئاژانسى رۆیتەرز ئەمرۆ سێ شەممە لەڕاپۆرتێکدا ئەوەى خستوەتە ڕوو بەرپرسێکى باڵاى سەربازى بەهۆى هەستیارى پۆستەکەیەوە ناوى ئاشکرانەکراوە ڕایگەیاندووە هێرشە ئاسمانییەکانی ئێران لە مانگی ڕابردوودا هەندێک شوێنی سەربازیی ئیسرائیلی گرتووەتەوە، ئەمەش یەکەمین دانپێدانانە کە ئەوەدەخەڕوو ئەو جۆرە شوێنانە هێرشیان کراوەتە سەر.

ئەو بەرپرسە بە مەرجی ئەوەی ناوی ئاشکرا نەکرێت بەپێی یاساکانی کۆڕبەندی سەربازی، ڕەتیکردوەتەوە وردەکاری زیاتر بخاتەڕوو، لەوانە دیاریکردنی ئەوەی کە کام شوێنی سەربازی کاریگەرییان لەسەر بووە یان زیانەکانی ژێرخانی سەربازی چەندە قورس بووە.

ئێران مانگی ڕابردوو چەند جار هێرشی موشەکى بۆ سەر ئیسرائیل ئەنجامداوە، دوای ئەوەی ئیسرائیل لە 13ی حوزەیران هێرشێکی لەناکاوی دەستپێکردو دامەزراوە ئەتۆمییەکان و جبەخانەی مووشەکیی ئێرانی کردە ئامانج.

هێرشەکانی ئێران زۆرجار شارەکانی تەلئەبیب و حەیفا کە دانیشتووانی چڕیان تێدابووە، هەروەها باشووری وڵاتەکەی لە دەوروبەری بێرشێبا کردە ئامانج کە ژمارەیەک دامەزراوەی سەربازیی تێدایە.

لە هێرشەکاندا چەندین باڵەخانەی نیشتەجێبوون بەرکەوتوون، هەرچەندە سوپای ئیسرائیل دەڵێت زۆربەی ئەو مووشەک و فرۆکە بێفڕۆکەوانانەی کە لەلایەن ئێرانەوە هەڵدرابوون، لە ماوەی شەڕی ١٢ ڕۆژەدا ڕێگرییان لێکرا.

لە ئیسرائیل ٢٨ کەس کوژراون. دەسەڵاتدارانی ئێران ڕایانگەیاندووە کە لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا 935 کەس کوژراون و تارانی پایتەخت کەژمارەیەکى زۆر دانیشتووانی تێدایە کرابوویە ئامانج.

فەرماندە سەربازییەکان و مەدەنییەکان لە ئێران کوژراون، لە ئیسرائیلیش لە نێو 28 کوژراوەکەدا، یەکێکیان سەربازێک بووە کە مۆڵەتی وەرگرتووە.

ئیسرائیل و ئێران لە 24ی حوزەیران، دوای بۆردومانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە، ڕێککەوتن لەسەر ئاگربەست بە پاڵپشتی ئەمریکا .

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار