فۆکس نیوز: ئێران نیوەی کۆگای مووشەکەکانی لەدەستداوە

20 كاتژمێر لەمەوپێش



 

بەپێى ڕاپۆرتێکى هەواڵگری بەهۆى هێرشەکانى ئیسرائیل و بەردەوامى شەڕەکە، ئێران نیوەی کۆگای مووشەکەکانی لەدەستداوە، تاران نزیکەی سێ هەزار مووشەکى بەکارهێناوە لەشەڕەکەداو ئێستا نزیکەی هەزار مووشەکی ماوە.

لەکاتێکدا ئاگربەست هەیە، ئێران بەردەوامە لە هۆشداریدان بە ئەمریکا و ئیسرائیل کە توانای زیانگەیاندنی بەرچاوی هەیە لە ئەگەری دەستپێکردنەوەى جەنگدا.

کاربەدەستانی ئێران بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە وڵاتەکەیان توانای ئەنجامدانی هێرشی مووشەکی ڕۆژانەی هەیە بۆ ماوەی دوو ساڵ، ئەو بانگەشەیە کە زیاتر لێکۆڵینەوەی شارەزایانی سەربازی و شرۆڤەکارانی هەواڵگری لە ڕۆژئاوای بۆ خۆی ڕادەکێشێت.

بەپێى شیکاری هەواڵگریە ئاماژە بەوە دەکات کە ئەم لێدوانانەی ئێران ڕەنگە زیانێکی بەرچاو بشارنەوە، بەگوێرەی فۆکس نیوز.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکى هەواڵگری، تاران بە جبەخانەیەک کە بە نزیکەی ٣٠٠٠ مووشەک و ٥٠٠ بۆ ٦٠٠ لانچەر مەزەندە دەکرێت، ململانێکانی دەستپێکردووە.

بەڵام تا کۆتایی ئەو شەڕەی کە بە "جەنگی ١٢ ڕۆژە" ناسرا، کە زنجیرەیەک هێرشی ئیسرائیلی لەخۆگرتبوو کە کۆگاکانی عەمبارکردنی سەربازی و دامەزراوە بەرهەمهێنانەکانی کردە ئامانج، دواتر هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر شوێنە ئەتۆمییەکان و وەڵامدانەوەی ئێران، جبەخانەی ئێران کەمکرابووەوە بۆ نێوان هەزار بۆ هەزار و ٥٠٠ مووشەک و تەنها ١٥٠ بۆ ٢٠٠ مووشەک هەڵگر.

لەم پێوەندییەدا فۆکس نیوز لەزارى چەند شارەزایەکى دامەزراوە سەربازى و بەرگرییەکانى ئێرانەوە دەڵێت: بە لەبەرچاوگرتنی ئامانجە مووشەکهاوێژەکانی ئیسرائیل، ڕژێمی ئێران تا دێت ناچارە لەنێوان بەکارهێنانی ئەو مووشەکانە یان لەدەستدانیان هەڵبژێرێت.

لای خۆیەوە، دانی سیترینۆڤیچ، پسپۆڕی ئێران لە ئینستیتیوتی لێکۆڵینەوەکانی ئاسایشی نیشتمانی، ئاماژەی بەوەدا کە "گۆڕینی شێوازەکانى هەڵدانی دوای ئەوەی ئیسرائیل تواناکانی بەرهەمهێنانی لەناوبرد، لەڕادەبەدەر قورس دەبێت".

سیترینۆڤیچ بۆ فۆکس نیوز زیادی کرد: ئیسرائیل هێرشی کردە سەر هەموو شوێنێک کە ئێرانییەکان مووشەکیان لێ دروست دەکرد.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕەنگە ئێران بتوانێت بە مووشەکەکانی هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل، "بەڵام بە سەدان نا".

جەختی لەوە کردەوە کە سەرەڕای ئەو پاشەکشەیانەی ئێران تووشی بووە، بەڵام "هەروەها وەک گەورەترین هێزی مووشەکی بالیستی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەمێنێتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە ئەمەمان لە کاتی جەنگدا بینی، کاتێک ئێران توانی بچێتە ناو ئاسمانی ئیسرائیلەوە، تەنانەت لە کاتێکدا کە سیستەمی ئاسنی دۆم و سیستەمی ئەمریکی بەردەوام مووشەکی ڕێگرییان لێدەدا بۆ ئەوەی تەنها یەک مووشەکی بالیستیکی بوەستێنن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار