مالیکى تاكە كانديدی دەوڵەتی یاسایە بۆ سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عێراق

2 ڕۆژ لەمەوپێش



 

فراكسیۆنی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانێتیەكەیان، تاکە کاندیدی سەرۆک وەزیران دەبێت لە خولی داهاتووی پەرلەماندا.

عەقیل فەتلاوی، وتەبێژی فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسا، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: تاکە کاندیدی ئێمە بۆ سەرۆک وەزیران نوری مالیکیە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەزموون و شارەزاییەکەی، کە وایكردووە شایستەی ئەوە بێت سەرکردایەتی قۆناغی داهاتوو بکات.

ئاماژەی بەوەشکرد:خەڵک بە جۆش و خرۆشەوە پێشوازی لەم  کاندیدکردنە دەكەن و، مالیکی بە گونجاوترین بژاردە دەزانن بۆ تێپەڕاندنی ئەو ئاستەنگانەی روبەڕوی وڵاتەکە دەبێتەوە، جەختیشیکردەوە لەوەی "مالیکی چارەسەرە".

ئەم لێدوانەی فەتلاوی، یەکەم راگەیاندنی فەرمی هاوپەیمانییەتیەكەیە، لەبارەی كاندیدەكەی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران، دوای بڕیاری دياريكردنى نورى مالیکی وەک کاندیدی ژمارە (١)ى هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە چوارچێوەی بازنەی بەغداد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار