دووشەممە دادگاى فیدراڵى لەسەر مووچە کۆدەبێتەوە 

2 ڕۆژ لەمەوپێش



 

دووشەممەی داهاتوو دادگای فیدراڵی دادبینی بۆ سکاڵایەکی تایبەت بە مووچەی هەرێمی کوردستان دەکات، سکاڵاکە داوا لە دادگای فیدراڵی دەکات فەرمانی وەلائی بۆ خەرجکردنی مووچە دەربکات.

دادگای فیدراڵی، ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو 14ـی تەممووزی 2025ـی دیاریی کرد بۆ کۆبوونەوە لەبارەی  خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و دەرکردنی بڕیاری وەلائی لەم بارەوە.

سکاڵا ئاڕاستەی دادگای فیدراڵی کراوە و داوای گرەنتی لە وەزارەتی دارایی عێراق کراوە بۆ خەرج کردنی مانگانەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بێ دواکەوتن، بێ ئەوەی پرسەکە تێکەڵ بە ناکۆکییەکە سیاسییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ بکرێت.

 7ـی تەممووزی 2025، کۆبوونەوەی یەکەمی ڕاوێژکاریی بە سەرۆکایەتییە تازەکەی و ئامادەبوونی ئەندامەکانی کرد، بە مەبەستی گفتوگۆ دەربارەی شێوازی کاری دادگا.

19ـی حوزەیرانی 2025  "شەش ئەندامی سەرەکی و سێ ئەندامی یەدەگی دادگای فیدراڵی عێراق، دەستیان لە کار کێشایەوە، لە کاتێکدا بڕیار بوو هەمان ڕۆژ دادگا، دەربارەی کێشەی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە و بڕیارێکی وەلائی دەربکات."

دەقى ڕاگەیەندراوەکە..

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڵاویكردەوە: رۆژی (14)ی ئەم مانگەی دیاریكردووە بۆ كۆبونەوە لەبارەی  سكاڵایەك كە لەلایەن فەرمانبەررانی هەرێمەوە پێشكەشەكراوە، تیایدا داوای  فەرمان سالاری كراوە لە دادگا، بۆ پابەندكردنی وەزارەتی دارایی فیدراڵی بە پێدانی دەستبەجێ مووچە بە فەرمانبەران و خانەنشینان و کەسوکاری شەهیدان و سودمەندانی چاودێری کۆمەڵایەتی لە هەرێم، تا ئەو کاتەی ئەم داوایە یەکلایی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار