نەتەنیاهۆ: ڕێگە نادەم حـ.ـەمـ.ـاس لە کەرتی غەززە بمێنێتەوە

2 ڕۆژ لەمەوپێش
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هەڕەشەى توند لەحەماس دەکات، ئەوەش دەخاتەڕوو دوای گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست، کۆتایی بە شەڕدەهێنێت.
کەناڵی ١٣ی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە ماوەی ٦٠ ڕۆژدا دوای گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست، کۆتایی بە شەڕی کەرتی غەززە دەهێنێت و ئامادەیی خۆی بۆ ئەو پرسە دەربڕیوە.
ناتانیاهۆ لە میانی دیداری لەگەڵ بنەماڵەی دەستگیرکراوەکان لە واشنتۆن وتی: ئێمە دەمانەوێت کۆتایی بە شەڕی غەززە بهێنین دوای ئاگربەستی 60 ڕۆژە.
ڕوونیشیکردەوە، ئیسرائیل هەوڵدەدات بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی کەرتی غەززە و گەڕاندنەوەی سەرجەم دەستگیرکراوان دوای ئەو ئاگربەستەى کە لە ڕێککەوتنەکەدا هاتووە لەگەڵ حەماس.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل وتی: ڕێگە نادەم حەماس لە ستریپدا بمێنێتەوە، ئەوە ڕوونادات، من دەستبەرداری ئەم بابەتە نابم، بەڵام دڵنیا دەبمەوە کە هەمووان دەڕۆن، تەنانەت دوا دەستگیرکراویش. مەحاڵە بگەینە ڕێککەوتنێکی هەمەلایەنە. بەڵام لە نێوان ڕۆیشتنی هەشت دەستبەسەرکراوی یەکەمی زیندوو و ڕۆشتنی دواهەمینیان وەک بەشێک لە پلانی ویتکۆف، ئێمە لەو ماوەیەدا کاردەکەین بۆ کۆتاییهێنان بە تەواوی دەستبەسەرکراوەکە جەنگ.
لەلایەکى دیکەوە، مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، ئەمریکا گەشبینە بە گەیشتن بە رێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە و پرسی ئاگربەستی بە چەکدانانی حەماسەوە بەستەوە لە غـەززە.
رۆبیۆ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پرسی ئاگربەست بە چەکدانانی حەماس چارەسەر دەبێت و سەبارەت بە کشانەوەی ئیسرائیلیش لە غەززە، وتی؛ "ئیسرائیل بە کشانەوەی تەواوەتی لە غەززە رازی نابێت."
ناوبراو لە کۆبوونەوەی لوتکەی کۆمەڵەی گەلانی باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا (ئاسیان) لە مالیزیا وتی: پێموایە ئێمە نزیکترین، رەنگە نزیکتر لەوەی کە لە ماوەی پێشوودا بووین.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێوارەی چوارشەممە لەگەڵ ویتکۆف قسەی کردووە سەبارەت بە شەڕی غەززە.
