خامنەیی: توانای ئەوەمان هەیە بگەین بەشوێنە گرنگەکانی ئەمریکا 

3 هەفتە لەمەوپێش



 

عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵاى کۆمارى ئیسلامى ئێران لە پلاتفۆرمی ئێکس ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی توانای ئەوەی هەیە بە ئارەزووی خۆی بگاتە شوێنە گرنگەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە.

لەپۆستەکەیدا کە ئەمڕۆ شەممە بڵاویکردوەتەوە خامنەیی ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشەکەی بۆ سەر بنکەی ئەلعودەیدی ئەمریکی کە زیانی بەرچاوی لێکەوتەوە، نەک ڕووداوێکی بچووک، بەڵکو بە گورزێکی گەورە دەزانێت کە دەکرێت دووبارە ببێتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێس وێنەی مانگی دەستکردی دوای هێرشی ئێران بۆ سەر بنکەی ئەلعودەیدی ئەمریکا لە قەتەر بڵاوکردەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسەکە، هێرشەکە بەر کەرەستەیەکی نیشتەجێبوونی قوبە کەوتووە کە سوپای ئەمریکا بۆ پەیوەندییە ئەمنییەکان بەکاریدەهێنن. شۆن پارنێل وتەبێژی پنتاگۆن پشتڕاستی کردەوە کە مووشەکێکی بالیستی ئێرانی بەر قوبەکە کەوتووە.

هێرشی ئێران بۆ سەر بنکەی ئاسمانی ئەلعودەید لە دەرەوەی دەوحەی پایتەختی قەتەر لە ٢٣ی حوزەیران لە کاردانەوەی بۆردومانی سێ شوێنی ئەتۆمی ئەمریکا بوو لە ئێران. هەروەها ڕێگایەکی بۆ تۆڵەسەندنەوە بە ئێران بەخشی، بە خێرایی ئاگربەستی بە نێوەندگیری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، کۆتایی بە شەڕی ١٢ ڕۆژەی نێوان ئێران و ئیسرائیل هێنا.

بەڵام هێرشەکەی ئێران زیانێکی بەرچاوی نەبووە، ڕەنگە هۆکاری ئەوە بێت کە ئەمریکا پێش هێرشەکە فڕۆکەکانی لە بنکەکەوە گواستبووەوە کە بارەگای پێشەوەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکای تێدایە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار