ناتانیاهۆ: ئامادەین ڕێکبکەوین، بەڵام حـ.ـەمـ.ـاس ڕەتى دەکاتەوە
.png)
2 ڕۆژ لەمەوپێش
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند، حەماس ڕێکەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیلەکانی لە غەززە ڕەتکردووەتەوە، سەرەڕای ئەوەی تەلئەبیب پێشنیارەکەی ویتکۆف و هەموارکردنەوەی نێوەندگیرییەکان قبوڵکردوە.
لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا نەتانیاهۆ ڕایگەیاند، بزووتنەوەی حەماس پابەندە بە ڕەتکردنەوەی هەر ڕێککەوتنێک و پێداگری لەسەر بەردەوامبوون لە بنیاتنانی هێزی سەربازی خۆی لە کەرتی غەززە، کە بە تەواوی بە قبوڵنەکراوی دەزانێت.
ناتانیاهۆ وتی: حەماس پێشنیارەکانی ڕێککەوتنەکە ڕەتدەکاتەوە و پێداگری لەسەر مانەوە لە غەززە و دووبارە چەکدارکردنەوە دەکات و ئەمەش لای ئێمە قبوڵکراو نییە.
ئاماژەى بەوەشدا بڕیارماندا بارمتەکان ئازاد بکەین، بەڵام پابەند دەبین بۆ له ناوبردنی تەواوی حەماس و ڕاگرتنی هەڕه شەکانی.
لای خۆیەوە دکتۆر محەمەد ئەبو ئەلروب بەڕێوەبەری ناوەندی پەیوەندییەکانی حکومەتی فەلەستین بە کەناڵى ئەلعەرەبیەی ڕاگەیاندوە، ئەو چارەسەرانەی ئیسرائیل پێشنیاری کردووە ئامانجیان درێژکردنەوەی شەڕە.
سەرچاوەکان ڕاگەیاندووە کە حەماس هەڵوێستی خۆی ڕوون کردووەتەوە و بوونی ئیسرائیل لەسەر میحوەری مۆراگ قبوڵ ناکات، هەروەها ناوبژیوانان هەوڵی دۆزینەوەی شێوازێکی یەکگرتوو دەدەن بۆ ئەوەی دانوستانەکان تێکنەچێت و بەردەوامبێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە ئیسرائیل "نەخشەی نوێی" بۆ دووبارە جێگیرکردنەوەی هێزەکانی لە غەززە پێشکەش کرد، لەوانەش کۆنترۆڵکردنی میحوەری مۆراگ و حەماسیش بە توندی ڕەتیکردەوە.
لە نەخشەی "عەقەبە"دا هاتووە کە هێزەکانی ئیسرائیل زیاتر لە 40%ی کەرتی غەززە لە ژێر کۆنترۆڵی خۆیاندا دەمێننەوە، ئەمەش هەڵوێستێکە کە بزووتنەوەی فەلەستین ڕەتدەکاتەوە.
سەرچاوەکان بە ئەلعەرەبییەیان ڕاگەیاندووە، حەماس هەڵوێستی خۆی ڕوون کردووەتەوە و بوونی ئیسرائیل لەسەر میحوەری مۆراگ قبوڵ ناکات. ناوبژیوانان هەوڵدەدەن فۆرمولەی یەکگرتوو بدۆزنەوە بۆ ئەوەی دانوستانەکان نەڕووخێن.
هه مان سه ڕچاوه کان هه ڕوه ها ڕایانگه یاند که ناوبژیوانان چاوه ڕێی نه خشه ی نوێ له ئیسرائیل ده که ن سه باره ت به سه ڕله جێکردنه وه ی سوپا له ماوه ی 60 ڕۆژه ی ئاگربه ستدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کاتژمێرەکانی داهاتوو زۆر گرنگ دەبن بۆ دڵنیابوون لە پێشکەوتنی ئەرێنی لە دانوستانەکاندا یان گەیشتن بە بنبەست.
