عێراق بەکارهێنان و خێرایی ئینتەرنێت زیاد دەکات

دوێنێ
وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق ڕایگەیاند، تا کۆتایی ساڵی ڕابردوو ژمارەی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت لە وڵاتدا دوو هێندە زیادی کردووە، هەروەها دەشلێت هەوڵیان هەیە بۆ خێراکردنی خێرایی و گۆڕینی دیجیتاڵی و فراوانکردنی تۆڕی فایبەر ئۆپتیک لە بەغدا و پارێزگاکانى دیکە.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "وەزارەتی پەیوەندییەکان ڕێژەی بەکارھێنەرانی ئینتەرنێت لە عێراقدا بەرزبوونەوەی پێوانەیی تۆمارکردووە و تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤ گەیشتووەتە ٨٢.٩%ی دانیشتوانی عێراق، لەکاتێکدا لە ساڵی ٢٠١٩دا تەنها ٤٤.٣% بووە، بەپێی داتا فەرمییەکانی دەستەى پەیوەندییەکانی نێودەوڵەتی (ITU)".
ئاماژەی بەوەشکرد، "وەزارەت ستراتیژێکی تۆکمەی داڕشتووە بۆ خێراکردنی خێرایی گۆڕانکاری دیجیتاڵی و فراوانکردنی تۆڕی فایبەر ئۆپتیک لە بەغدا و پارێزگاکان، جگە لە پەرەپێدانی ژێرخانی دیجیتاڵی و هاندانی ژینگەیەکی کێبڕکێ و پاڵپشت لەنێوان پێشکەشکارانی خزمەتگوزاریدا"، بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA).
وەزارەت پابەندبوونی خۆی دووپاتکردەوە بۆ بەردەوامبوون لە جێبەجێکردنی سیاسەتەکانی گەشەپێدان و دەستپێکردنی دەستپێشخەری و پڕۆژەی زیاتری گەشەپێدان بە هاوبەشی لەگەڵ کەرتی گشتی و تایبەت بۆ دامەزراندنی بناغەکانی ژێرخانی پێشکەوتوو و یەکگرتوو کە دیدگای دیجیتاڵی عێراق بەرجەستە دەکات.
وەزارەتەکە ئاماژەی بە بازدانەکانی چۆنایەتی بەرچاو کرد کە بەدەست هاتوون، کاریگەری ئەرێنی لەسەر کوالیتی خزمەتگوزارییەکان هەبووە و ژمارەی بەکارهێنەرانی لە ماوەیەکی کورتدا دوو هێندە کردووە بە بەراورد بە ساڵانی پێشوو.
