سوریا: چەند کارمەندێکى هێزە ئەمنییەکان بەهۆى گرژییەکانى سوەیدا کوژراون

16 كاتژمێر لەمەوپێش



 

وەزارەتی ناوخۆی سوریا، لە بەیاننامەیەکدا رایدەگەیەنێت، هێزەکانیان دەستوەردانی راستەوخۆ دەکەن لە سویدە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ڕاگرتنی پێکدادانەکان و سەپاندنی ئاسایش، ئاماژەیان بۆ کوژرانی دەیان کەس و برینداربونی زیاتر لە 100 کەسی دیکەش کردوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی ناوخۆی سوریا ڕایگەیاند، هێزەکانیان "دەستوەردانی ڕاستەوخۆ لە سویدە (باشوری سوریا) بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ڕاگرتنی پێکدادانەکان و سەپاندنی ئاسایش" دەستپێدەکەن، دوای ئەو پێکدادانە خوێناویانەی کە بەهۆیەوە دەیان کوژراو و نزیکەی 100 برینداری لێکەوتەوە.

هەروەها ئامادەیی تەواویان دوپاتکردوەتەوە بۆ پشتیوانی لە هەر دەستپێشخەرییەک کە ئامانج لێی بەهێزکردنی ئاشتی مەدەنی و چاندنی گیانی هاوڵاتیبون بێت.

وەزیری ناوخۆی سوریا ڕاشیدەگەیەێت جگە لە سەپاندنی ئاسایش و چالاککردنی ڕۆڵی دامەزراوەکان بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتی مەدەنی هیچ چارەسەرێک نییە.

وەزارەتەکە بەڵێنیدا بەدواداچون بۆ روداوەکان دەکات و  ئەو کەسانەی بەرپرسیارن لە ڕوداوەکان، دەدرێنە دادگا، تاوەکو دڵنیا دەبنەوە لەوەی  ئەو جۆرە کارەساتانە دوبارە نەبنەوە، هەوەها بۆ  گەڕاندنەوەی سەقامگیری و چەسپاندنی سەروەری یاسا.

لە بەیاننامەکەدا، ئاماژەی بەوەشکراوە هێزی سەربازی زیاتریان ڕەوانەی ناوچەکە کردوە بە مەبەستی  کۆنتڕۆڵکردنی گرژییەکان و سەپاندنی ئاسایش.

وەزارەتی ناوخۆی سوریا پشتڕاستی کردەوە کە بەپێی ئامارەسەرەتاییەکان، لانیکەم 30 کەس کوژراون و 100 کەسیش برینداربون، لە ئەنجامی پێکدادانی چەکداری لە نێوان گروپە سەربازییە ناوخۆییەکان و خێڵەکان لە گەڕەکی ئەلمەقوس لە شاری سویدە کە  زۆرینەی دانیشتوانەکەی لە دروزەکانن.

ئەمە یەکەم نائارامییە کە ناوچەکە شاهیدی بێت لە دوای توندوتیژییەکانی نێوان چەکداران و هێزە ئەمنییەکان کە لە مانگەکانی نیسان و ئایاردا دەیان کەسی کوشت.

پلاتفۆرمی هەواڵی ناوخۆیی سوەیدا 24 پێشتر بە پشتبەستن بە سەرچاوە پزیشکییەکان بڵاویکردبووەوە کە پێکدادانی چەکداری و ئاڵوگۆڕی تۆپباران سەریهەڵداوە و ئاماژەی بەوەدا کە ڕێگای نێودەوڵەتی دیمەشق- سوەیدە پچڕاوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار