ده‌سه‌ڵاتدارانی سلێمانی نەیانهێشت یاریی کۆتایی جامی عێراق لەیاریگاى نەورۆز ئەنجامبدرێت
.png)
8 كاتژمێر لەمەوپێش
یانەی نەورۆز سەبارەت بەیارى کۆتایی جامی عێراق ڕایدەگەیەنێت ئامادەیی خۆمانمان دەربڕی و دەرفەتێکی باش بوو بۆ بووژانەوەی ئابووری ئەم شارە، دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی نووسراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی وه‌رزش بۆ فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق زانیاریمان به ده‌ست گه‌یشتووه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئەمنی شاری سلێمانی رێگربوون.
ڕۆژى دووشەممەى ڕابردوو، لیژنەى پێشبڕکێکان لە یەکێپتى تۆپى پێى عێراق رایگەیاند، یارى کۆتایى جامى عێراق لە نێوان یانەى زاخۆ‌و دهۆک لە یاریگاى نێودەوڵەتى نەورۆز لە سلێمانى بەڕێوەدەچێت.
لیژنەکە روونیکردووەتەوە، یارییەکە هەینى داهاتوو 18ى ئەم مانگە کاتژمێر هەشتى شەو لە نێوان هەردوو یانەى دهۆک و زاخۆ دەکرێت.
بەڵام ئەمڕۆ بڕیارەکە هەڵوەشێنرایەوە یاریەکە لەیاریگاى نەورۆزەوە گواسترایەوە بۆ یاریگاى شەعبى بەغدا و ڕۆژى هەینى ئەنجامدەدرێت.
یانەى نەورؤز ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوەو تیایدا هاتووە، زانیاریمان به ده‌ست گه‌یشتووه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئەمنی شاری سلێمانی ڕێگر بوون له ئه‌نجامدانی ئه‌و یارییه له شاری سلێمانی به بیانووی ئه‌وه‌ی كه ئه‌منییه‌تی یاریگاكه پارێزراو نییه كه ئه‌مه‌ش جێگای داخه بۆ یانه‌كه‌مان و شه‌قامی وه‌رزشی به گشتی .
دەقى ڕاگەیەندراوەکەى یانەى نەورۆز..
له پاش ئه‌وه‌ی بڕیاردرا یاری كۆتایی جامی عێراق له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی دهۆك و زاخۆ له یاریگای یانه‌كه‌ماندا ئه‌نجام بدرێت , ئێمه‌ش به خۆشحاڵی و شانازییه‌وه لاری نه‌بوونمان له پێدانی یاریگاكه بۆ ئه‌و بۆنه گه‌وره وه‌رزشییه ده‌ربڕی و كه ده‌بووه هۆی ژماره‌یه‌كی زۆری هانده‌رانی ئه‌و دوو یانه خۆشه‌ویسته بێنه شاری سلێمانی كه ئه‌مه‌ش له‌م كاته سه‌خت و دژوار و بێ موچه‌ییه‌دا داهاتێكی باش ده‌هاته شاره‌كه‌مان و خه‌ڵكێكی زۆر سودمه‌ند ده‌بوون , به‌ڵام به‌داخه‌وه دوای بڵاو كردنه‌وه‌ی نوسراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی وه‌رزش بۆ فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق و بەپێی هەواڵ و زانیارییەکانی میدیا باوەڕ پێکراوەکانی عێراق، زانیاریمان به ده‌ست گه‌یشتووه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئەمنی شاری سلێمانی ڕێگر بوون له ئه‌نجامدانی ئه‌و یارییه له شاری سلێمانی به بیانووی ئه‌وه‌ی كه ئه‌منییه‌تی یاریگاكه پارێزراو نییه كه ئه‌مه‌ش جێگای داخه بۆ یانه‌كه‌مان و شه‌قامی وه‌رزشی به گشتی .
