دووەم گەورەترین کێڵگەی نەوتی هەرێم بە درۆن کرایە ئامانج

15 كاتژمێر لەمەوپێش



وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕایدەگەیەنێت  لە ڕێگای  درۆنی بۆمبرێژکراوەوە ژمارەیەک هێرشی تیرۆریستی کرایە سەر کێڵگەکانی نەوتی تاوکێ و پێشخابوور و عین سفنی لە ئیدارەی سەربەخوی زاخۆ.

هەر  لەو ڕاگەیەندراوەى سامانە سروشتیەکاندا هاتووە، بە زووترین کات بێنە سەر خەت  بۆ پاراستنی گیانی کارمەندانی مەدەنی و ئەمنیەتی وزە و  ڕێگریکردن لە هێرشی دیکە بۆ سەر کەرتی وزەی کوردستان. 

لەلایەکى دیکەوە کۆمپانیای DNOی نەرویجی رایگەیاند، بە شێوازی کاتی بەرهەمهێنانی نەوتیان لە دوو کێڵگەی تاوکێ و پێشابوور راگرتووە، دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ تەقینەوە لەو دوو کێڵگەیە روویانداوە.
 
بەپێی راگەیاندنی کۆمپانیاکە، یەکێک لە تەقینەوەکان لە کۆگایەکی نەوتی بچووک روویداوە لە کێڵگەی تاوکێ، تەقینەوەی دیکە لە دامەزراوەکانی بەرهەمهێنان بووە لە کێڵگەی پێشابوور.
 
هیچ زیانێکی گیانی لە تەقینەوەکاندا نەبووە و کۆمپانیاکەش سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە و دەڵێت، دوای هەڵسەنگاندنەکان بۆ زیانەکان، دەست بە بەرهەمهێنانی نەوت دەکەنەوە.

هاوکات پەیوەست بەو هێرشانە دژەتیرۆری کوردستان بڵاویكردەوە: بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی تەممووزی 2025، لە کاتژمێر 7:14، لە ڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی هاند ئۆیلی ئەمریکی لە باعەدرێ لە قەزای شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆک و، هیچ زیانێکی گیانی و مادیی لێ نەکەوتەوە.


دەقى ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە 16ی تەمووزی 2025 لە ڕێگای  درۆنی بۆمبرێژکراوەوە ژمارەیەک هێرشی تیرۆریستی کرایە سەر کێڵگەکانی نەوتی تاوکێ و پێشخابوور و عین سفنی لە ئیدارەی سەربەخوی زاخۆ و قەزای شێخان سەر بە پارێزگای دهوک. هەرچەندە  هێرشەکان زیانی گیانیی نەبووە، بەڵام زیانێکی زۆری بە ژێرخانی کێڵگەکان کەوتووە. 

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بە توندی ئەم هێرشە تیرویستییانە ئیدانە و شەرمەزار دەکات، کە  مەبەست لێدانی ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان و دروستکردنی مەترسییە لە سەر سەلامەتیی کارمەندانی مەدەنیی کەرتی وزە.

وەزارەتمان بانگەوازی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی فیدراڵی و کومەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات کە بە زووترین کات بێنە سەر خەت  بۆ پاراستنی گیانی کارمەندانی مەدەنی و ئەمنیەتی وزە و  ڕێگریکردن لە هێرشی دیکە بۆ سەر کەرتی وزەی کوردستان.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان هەموو هەوڵێکی خۆی بۆ پاراستنی گیانی کارمەندانی کەرتی وزە و پێگەی ستراتیجیی خۆی لە دابینكردنی سەقامگیریی وزە لە ناوچەکە و جیهان دەدات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار