ئەنجومەنی وەزیران لەسەر پرسى مووچە و هەناردەکردنەوەى نەوت کۆدەبێتەوە

15 كاتژمێر لەمەوپێش



ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەبارەى پرسى مووچە و هەرناردەکردنەوەى نەوتى هەرێمى کوردستان و گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ کۆدەبێتەوە.

بەگوێرەى کارنامەى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان، کۆبوونەوەکە، تایبەتە بە بارودۆخی دارایی هەرێمی کوردستان، هەروەها رێڕەوی دانووستان و گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ، هاوکات پێشهاتەکانی تایبەت بە مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.

لە کۆبوونەوەکەدا، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سرووشتییەکان بە وەکالەت، ئەندامانی شاندی دانووستانکاری هەرێمى کوردستان زانیارى لەبارەى داهات و بابەتەکان و ئەنجامى گفتوگۆکان لەگەڵ بەغداد بۆ ئەنجومەنی وەزیران دەخەنەڕوو.

ئەمەش لەکاتێکدایە، هەفتەى پێشوو ئەنجومەنى وەزیران کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەى ئەنجامنەداـ بەهۆى ئەوەى هیچ ئاسۆو بەرچاوو ڕوننیەک نەبوو بۆ چارسەرکردنى کێشەکانى نێوان هەولێرو بەغدا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار