عێراق لە لێواری توڕەیی جەماوەریدایە بەهۆی نەبوونى کارەباوە

15 كاتژمێر لەمەوپێش
بەپێی ڕاپۆرتێکى شیکاری سەنتەری " RINE "ی ئەمریکی، ئەمڕۆ چوارشەممە (١٦ی تەمموزی ٢٠٢٥) بڵاوکراوەتەوە، پێشبینی کردوەو بە "خۆپیشاندانی گەورە" وەسفی کردووە لە زۆرێک لە ناوچەکانی وڵات ڕوبدات لە ئەنجامی تێکچوونی خزمەتگوزاری و کەبوونەوەى کارەبا.
ئەو سەنتەرە ئەمریکیە بەگوێرەی ئەوەی کەچاودێری "خۆپیشاندانەکانی قەبارەی جیاواز لە نەجەف، کەربەلا، دیوانیە، بابل، بەسرە، و دی قر" دەکات، ڕوونیشیکردەوە "ئەم خۆپیشاندانانە، کە بەهۆی تێکچوونی کارەبا و بەرزبوونەوەی توندی پلەکانی گەرما و پچڕانی دابینکردنی کارەبا لە ئێرانەوە سەریان هەڵدا، تا ئێستا هێشتا بچووکن، بەڵام پێشبینی دەکرێت گەشەیەکی بەرچاویان هەبێت". لە ڕۆژانی داهاتوودا”.
ڕاپۆرتە شیکارییەکەى سەنتەرەکە ئەوەشى خستوەتەڕوو، بەردەوامی ئەو خۆپیشاندانانە بەو شێوەیەی کە ئێستا بەرەو هەڵکشان دەچێت، دەبێتە هۆی خۆپیشاندانی زۆر گەورەتر کە ڕەنگە لە ڕۆژانی داهاتوودا سەرهەڵبدات، بەتایبەتی کە حکومەتی عێراق و وەزارەتی کارەبا، بەردەوامن لە خستنەڕووی هۆکارەکانی کەمبوونەوەى کاتەکانى کارەبا لەگەڵ چڕبوونەوەی گەرمای هاوین بەبێ چارەسەرى گرفتەکە.
یەکێک لەو هۆکارانەی کە وەزارەتی کارەبا لە عێراق خستوویەتییەڕوو، بەسەرچوونی ئەو لێخۆشبوونەیە کە حکومەتی ئەمریکا بە بەغدا بۆ هاوردەکردنی غاز لە ئێرانەوە داوە، وەک ئەوەی باسیکردووە.
هەروەها سەنتەرەکە هۆشداری داوە لەوەی لە ماوەی داهاتوودا خۆپیشاندانەکان زیاتر "توندوتیژ" دەبن و جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە هەندێک ناوچەی وڵات تەنها شەش کاتژمێر کارەبیان هەیە ڕۆژانە، دەبێت حکومەتی عێراق چارەسەری قەیرانەکە بکات بۆ ئەوەی 'کێشەکان زیاتر' زیاتر نەبێت.
بەپێی سەنتەرەکە، خۆپیشاندانی زۆر لە چەند پارێزگایەکی عێراق سەریهەڵداوە لە ئەنجامی بەردەوامی تێکچوونی پێدانی کارەبا، سەرەڕای بەردەوامی بەڵێنەکانی حکومەت بۆ باشترکردنی.
