خامنەیی: ئامانجی شەڕەکەی ئیسرائیل ڕوخانی ڕژێمى ئێران بوو
.png)
21 كاتژمێر لەمەوپێش
عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵاى ئێران جەختی لەوە کردەوە کە شەڕی ئیسڕائیل لەمانگی حوزەیرانی ڕابردوودا بە ئامانجی ڕووخاندنی ڕژیم لە تاران بووە و جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی ئامادەیە بە هێزتر وەڵامی هەر هێرشێک بداتەوە کە ئەو وڵاتە بکاتە ئامانج.
خامنەیی لە لێدوانێکدا کە لە تەلەفزیۆنی دەوڵەتی پەخش کرا، وتی: "شەڕی ئیسرائیل ئامانجی ڕووخاندنی ڕژیم بوو لە ئێران، ئێران توانای ئەوەی هەیە گورزێکی بەهێزتر لە نەیارەکانی بدات لە چاو ئەو گورزەی کە مانگی ڕابردوو لە کاتی شەڕی ١٢ ڕۆژەی لەگەڵ ئیسرائیلدا لێیدا.
ناوبراو زیادی کرد: گەلی ئێران لەم شەڕە سەپێنراوەی ئەم دواییەدا کاری گەورەی کردووە، گەلی ئێران لە هیچ گۆڕەپانێکدا وەک لایەنی لاواز دەرناکەوێت، چونکە هەموو ئامرازی پێویستمان لەبەردەستە.
ڕێبەرى باڵاى ئێران ئەوەشى خستەڕوو پاراستنی یەکێتی نەتەوەیی ئەرکی هەمووانە و ئاماژەی بەوەدا کە تەنیا هەبوونی ڕۆح و ئامادەیی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەمریکا و ئیسرائیل "گرنگییەکی سەرەکییە".
