ئەپیکور: زۆرینەی کۆمپانیاکان بەرهەمهێنانی نەوتیان ڕاگرت

9 كاتژمێر لەمەوپێش



کۆمەڵەی پیشەسازی نەوت لە کوردستان (ئەپیكۆر) لە بەیاننامەیەكدا: بە توندی سەركۆنەی هێرشەكان بۆ سەر كێڵگەكانی بەرهەمهێنانی نەوت دەکات لە 15ی تەمموز و 16ی تەمموزی 2025، کە لەلایەن کۆمپانیاکانی ئەندامی ئەپیکورەوە لە هەرێمی کوردستانی عێراق بەڕێوەدەبرێن.

ئەپیكۆر دەڵێت: ئەو هێرشانە مەترسی لەسەر ژیان و سەلامەتی هێزی کارمان دروستكردووە، کە زۆرینەیان عێراقین لەگەڵ كارمەندانمان لە نەتەوە جیاوازەکان، هەروەها زیانیان بە دامەزراوەکان گەیاندووە.

راشیگەیاندووە: دوای هێرشەكان، بەگەڕخەرەكان  خەریکی هەڵسەنگاندنی زیانەکانن، كە بە بەرهەمهێنان و دامەزراوەكانی تر لە كێڵگەكان كەوتوون و،  زۆرینەی کۆمپانیا ئەندامەکان لە ئەپیكۆر، لەوانەی كە بە ئامانجیش نەگیراون، بەرهەمهێنانیان راگرتووە.

ئەپیکور، داوا لە حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات، رێوشوێنی زیاتر بگرنەبەر، بۆ پاراستنی لسەلامەتی و ئاسایشی كارمەندان و دامەزراوەکانيان.

لەلایەکى دیکەوە دژەتیرۆری پارتی ڕایگەیاند: لە کاتژمێر 07:10، جارێکی دیکە لە رێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کراوەتە سەر کێڵگەی نەوتی هاند ئۆیلی ئەمریکی لە باعەدرێ لە قەزای شێخان، جگە لە زیانی مادیی هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتەوە.

ئەمڕۆ بۆ دووەمین جارە کێڵگەکەی کۆمپانیای هەنت ئۆیل بۆردومانکرا، بەرەبەیانی کاتژمێر 07:15 کۆمپانیای هاند ئۆیل بۆردوومانکرا، ئێوارەش کاتژمێر 07:10 جارێکی دیکە بۆردوومانکراوە. 

بە گوێرەی بەدواداچوونێکى ڕۆژنامەوانى، تەنها لەم مانگەدا 16 هێرشی درۆنی کراونەتە سەر ناوچە جیاوازەکانى باشووری کوردستان. بەپێی بەدواداچوونەکە، 6 لەو هێرشانەی کراون، بۆ سەر کێڵگەکانی نەوت بوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار