ڕۆیتەرز: تائێستا ٦٠ کەس لە ئاگرەکەی کوت گیانیان لەدەستداوە

13 كاتژمێر لەمەوپێش



بەپێى دواین ئامار کە بەرپرسانی تەندروستی شاری کوت و دوو سەرچاوەی پۆلیس ڕۆژی پێنجشەممە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاند، لەئاگرەکە گەورەکە  هایپەرمارکێتێک لە شاری کوت لە ڕۆژهەڵاتی عێراق تائستا 60 کەس گیانیان لەدەستداوەو ١١ کەسى دیکەش بێسەروشوێنن.

گرتە ڤیدیۆییەکان کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبوونەتەوە، دەریانخستووە کە لە شەودا بڵێسەی ئاگر باڵەخانەیەکی پێنج نهۆمی لە کوت گرتووەتەوە، لە کاتێکدا تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەیان داوە.

بەرەبەیانى ئەمڕۆ لە کوتی نێوەڕاستی عێراق ئاگرێکی گەورە لە هایپەرمارکێتێک کەوتەوە و پارێزگاری واست دەڵێت ئاگرکەوتنەوەکە لە یەکێک لە ناوەندە بازرگانییە گەورەکانی پارێزگاکە روویداو بەشێک لە قوربانییەکان ژن و منداڵن و سێ رۆژ ماتەمینیی گشتی رادەگەیێنن.

محەممەد جەمیل ئاماژە بەوەش دەکات، بەدواداچوون بۆ هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە بەردەوامە، لەماوەی 48 کاتژمێردا ئەنجامە سەرەتاییەکان بۆ رای گشتی ڕادەگەیەنرێت.

بەرپرسێکی تەندروستی شارەکە بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە: "ئێمە لیستێکمان لە ٥٩ قوربانی کۆکردۆتەوە کە ناسنامەیان پشتڕاستکراوەتەوە، بەڵام یەکێک لە تەرمەکان بەجۆرێک سووتاوە کە ناسینەوەی زۆر قورس بووە."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار