کەنەکە بەبۆنەى ڕوداوى ئاگرکەوتنەوەکەى کەوتەوە پەیامێکى بڵاوکردەوە
.png)
5 كاتژمێر لەمەوپێش
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان، پەیامێکى هاوخەمى ئاڕاستەى سەرۆکایەتی کۆماری عێراق و ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمان و گەلی عێراق و بەتایبەت خەڵکی کوت دەکات.
لەپەیامەکەیدا دەڵێت: بەبۆنەی ئەو بەڵا گەورەیەوە هاوسۆزی خۆمان لەگەڵ گەلی عێراق و بەتایبەت خەڵکی کوت ڕادەگەیەنین. پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی دڵسۆزانەمان ئاراستەی کەسوکاری قوربانییەکان دەکەین.
دەقى پەیامەکە..
سەرۆکایەتی کۆماری عێراق
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق
سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق
بەداخ و پەژارەیەکی قووڵەوە هەواڵی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنەمان پێگەیشت کە لە مۆڵێکی بازرگانی لە شاری کوت لە پارێزگای واست ڕوویدا، کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی دەیان هاوڵاتی و برینداربوونی کەسانی دیکە.
بەبۆنەی ئەو بەڵا گەورەیەوە هاوسۆزی خۆمان لەگەڵ گەلی عێراق و بەتایبەت خەڵکی کوت ڕادەگەیەنین. پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی دڵسۆزانەمان ئاراستەی کەسوکاری قوربانییەکان دەکەین، داواکارین لە خودای مەزن ڕەحمەتی بەرینی خۆی بەوان ببەخشێت و سەبووری و دڵنەوایی بە کەسوکارەکانیان ببەخشێت، هەروەها چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان. داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین کە ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ڕووداوە دڵتەزێنەکانی لەو شێوەیە.
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان
١٧ی تەمموزی ٢٠٢٥ برۆکسل
