ئیسرائیل بەخێرایی هاوکارى ماددى و خۆراک دەگەیەنینە دروزەکان

5 كاتژمێر لەمەوپێش
گیدیۆن ساعر، وەزیری دەرەوە، ڕایدەگەیەنێت فەرمانیداوە بە گواستنەوەی بەپەلەی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ دروزەکان لە سویدا، ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی هێرشەکانی ئەم دواییە و دۆخی جددی ناوچەکە.
پاکێجی هاوکارییە ماددیەکان لە بودجەی وەزارەتی دەرەوە دەدرێت و هاوکات پاکێجی خۆراک و کەرەستەی پزیشکی و کیتی فریاگوزاری سەرەتایی و دەرمان لەخۆدەگرێت.
کەناڵى ١٤ى ئیسرائیل بڵاویکردەوە، بارودۆخى مرۆیی سوەیدا بەهۆى شەڕو هێرشەکانى چەند ڕۆژى ڕابردوەوە زۆر خراپە، بەوهۆیەوە وەزیری دەرەوەى ئیسرائیل بەرەبەیانى ئەمڕۆ (هەینی) فەرمانیدا بەخێرایی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ دروزەکان لە سویدا بگوازرێتەوە.
ئەم یارمەتییە پەیوەستە بە پاکێجێکی پێشووی یارمەتییەوە کە وەزارەتی دەرەوە لە مانگی ئازاری ڕابردوودا گەیاندبووی بە دروزەکان لە سوریا، سەرەتای ئەم هەفتەیە لە سویدا پێکدادان لە نێوان بەدەوییەکان و دروزەکاندا ڕوویدا و هەر کە سەربازەکانی ئەحمەد شەرع گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکەو شەڕو پێکدادانەکان پەرەی سەند.
بارودۆخی جددی سویدا بووە هۆی خۆپیشاندانی کۆمەڵگەی دروز لە باکور و داوای دەستوەردانی ئیسرائیل لە شەڕی سوریادا بکات – وەک ئەوەی بەڕاستی دواتر ڕوویدا، کاتێک هێزی ئاسمانی هێرشی کردە سەر نزیک بینای ئەرکانی گشتی سوریا لە ناوەڕاستی دیمەشق و لێدانی هۆشداری بۆ سەر کۆشکی فەرمانڕەوای سوریا.
ئەمەش لەکاتێکدایە ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، لانیکەم 594 کەس لە پارێزگای سوەیدای باشووری سووریا کوژراون.
رێکخراوەکە رۆژی پێنجشەممە رایگەیاند، 300 کەسی دروز لەنێو کوژراوەکاندان، کە 154یان هاووڵاتیی سڤیلن و 83 کەسیان "بەبێ دادگاییکردن لەلایەن ئەندامانی وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆوە لە سێدارە دراون".
تووندوتیژییەکان بوونەتە هۆی گیانلەدەستدانی 257 کارمەندی حکومەت و 18 چەکداری دەشتەکی، لەگەڵ سێ ئەندامی عەشیرەتە دەشتەکییەکان "کە بەبێ دادگاییکردن لەلایەن چەکدارانی دروزەوە لە سێدارە دراون".
