ئێران هەنگاو دەنێت بۆ دووبارە پڕچەککردنەوەی حزبوڵا و حوسییەکان

6 كاتژمێر لەمەوپێش



ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ڕایگەیاندووە کە تاران چەک بۆ حزبوڵای لوبنانی بە ئۆتۆمبێلی بچووک لە ڕێگەی سووریاوە دەنێرێت، دوای ئەوەی پێشتر بارهەڵگری بۆ قاچاخچێتی بەکاردەهێنا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" ئێران تووشی شکستێکی گەورە بوو کاتێک ئیسرائیل سەرکردە باڵا سەربازییەکانی کوشت و ئەمریکا هێرشی کردە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی، بەڵام شێوازێکی دەستبەسەرداگرتنی چەکی بەنرخ نیشانی دەدات کە تاران هەوڵی نوێ دەدات بۆ پڕچەککردنی میلیشیا هاوپەیمانەکانی لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

هێزە هاوپەیمانەکانی حکومەتی یەمەن کە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا دانی پێدانراوە، ئەم هەفتەیە دەستیان بەسەر بارێکی گەورەی موشەک، پارچەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و کەلوپەلی دیکەی سەربازیدا گرت کە بۆ گروپە یاخیبووە حوسییەکان لە کەناراوەکانی دەریای سوور نێردرابوو. 

حکومەتی نوێی سوریاش ڕایگەیاندووە کە دەستی بەسەر ژمارەیەک باری چەکدا گرتووە، لەنێویاندا موشەکی گراد—کە لە سیستەمی موشەکهاوێژی فرەلولەیی سەر بارهەڵگر بەکاردێت—لەسەر سنوورەکانی لەگەڵ عێراق و لوبنان.

سەبارەت بە لوبنان، سوپا دەستی بەسەر ئەو بارانەدا گرت کە لە ڕێگەی سنووری سووریاوە هێنرابوونە ناوەوە و مووشەکی دژە تانکی ڕووسییان تێدابوو کە بە یەکێک لە چەکە پەسەندەکانی میلیشیاکانی حزبوڵڵا دادەنرێت.

هه‌وڵه‌كانی ئێرانیش بۆ گواستنه‌وه‌ی چه‌ك بۆ حزبوڵڵا به‌رفراوان بوون، حزبوڵڵا ناچار بوو پایزی ڕابردوو ئاگربه‌ستێک بكات دوای هێرشێكی ئیسرائیل كه‌ كرده‌وه‌ی نهێنی و هێرشی ئاسمانی و دزه‌كردنی زه‌مینی له‌خۆگرتبوو، كه‌ بووه‌ هۆی له‌ناوبردنی زۆربه‌ی كۆگاكه‌ی و كوشتنی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ سه‌ركرده‌كانی.

مایكڵ كرداش، جێگری پێشووی سه‌رۆكی یه‌كه‌ی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نی له‌ پۆلیسی نیشتمانی ئیسرائیل وتی: "له‌ مانگه‌كانی دواییدا زیادبوونێكی به‌رچاو له‌ هه‌وڵه‌كانی قاچاخچێتی هه‌یه‌، چ له‌ ڕێگه‌ی سووریاوه‌ بێت یان له‌ناوخۆیه‌وه‌، به‌ ئاراسته‌ی حزبوڵڵا له‌ لوبنان.

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (CENTCOM) کە بەرپرسە لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەروەها ڕاپۆرتی دا کە ئەمە گەورەترین دەستبەسەرداگرتنی چەکی ئاسایی و پێشکەوتووی ئێران بووە لە لایەن هێزی  نیشتمانییەوە کە بریتین لە ٧٥٠ تۆن مووشەکی کروز، مووشەکی دژە کەشتی و دژە فڕۆکە، سەری جەنگی، پێکهاتەکانی ڕێنمایی و بزوێنەری فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار