ئەوقافی سلێمانی: مامۆستا فاتیح شارستێنی دەگەڕێتەوە بۆ وتاردان

11 كاتژمێر لەمەوپێش



ئەوقافی سلێمانی رایگەیاند، دوورخستنەوەی مامۆستا فاتیح شارستێنی لە گوتاردان بەهۆی کێشەیەکی کارگێڕییەوە بووە و لە داهاتوویەکی نزیکدا دەگەڕێتەوە مینبەری مزگەوت.

عەباس خدر بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی ڕاگەیاند، لەم هەفتەیەدا نووسراوێک بەرزدەکرێتەوە بۆ وەزارەتی ئەوقاف تا مامۆستا فاتیح شارستێنی بگەڕێتەوە بۆ سەر مینبەری مزگەوت، بەڵام مزگەوتەکە تائێستا دیارینەکراوە و لەلایەن وەزارەتەوە دیاریدەکرێت.

گوتیشی، بەهۆی ئەوەی مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی میلاکی زۆرە، ناکرێت لەوێ بمێنێتەوە، ئەو ماوەیە لەسەر داوای خاوەنی ئەو مزگەوتە لەوێ پێشنوێژ و گوتارخوێن بووە.

فاتیح شارستێنی، یەکێک لە مامۆستا ئاینی و بانگخوازە دیارەکانی هەرێمی کوردستانە، رۆژی پێنجشەممە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە لە رۆژی هەینیەوە لە مزگەوت گوتار پێشکەش ناکات و لە ماڵەکەی خۆیەوە پێشنوێژی و گوتار پێشکەش دەکات.

هاوکات، مامۆستا فاتیح بەهۆی گوتارێکی توندی بەرامبەر بەرپرسانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دواکەوتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە گوتاردان دوورخرایەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار