کەناڵى ١٢ى ئیسرائیل: نەتانیاهۆ نەخۆشەو لەماڵەوە چارەسەر وەردەگرێت

2 ڕۆژ لەمەوپێش
کەناڵى ١٢ى ئیسرائیل، لەزارى بەرپرسانى نووسینگەی سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهۆوە بڵاویکردەوە ناوبراو نەخۆشەو تووشی هەوکردنی ڕیخۆڵەبووە لەماڵەوە چارەسەر وەردەگرێت سێ ڕۆژ پشووى پێدراوە.
سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل لەلایەن تیمێکى تاییەتەوە پشکنینی بۆ کراوەو دەرکەوتووە تووشی هەوکردنی ڕیخۆڵە بووە. بەپێى زانیاریەکان هەوکردنەکە بەهۆی خواردنی خۆراکی تێکچوو بووە و ئێستا باری تەندروستی باشە.
تا ئێستا ناتانیاهۆ یاریدەدەری کەسی بۆ دانەنراوە و نووسینگەکەش دەڵێت: لە ماڵەوە بەردەوامە لە کارکردن.
ئەمڕۆ یەکشەممە، نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، دوای ئەوەی لە شەوى ڕابردوودا هەستی بەوە کردوە تەندروستی تێکچووە بنیامین ناتانیاهۆ دەسبەجێ لەلایەن پڕۆفیسۆر ئالۆن هێرشکۆ، بەڕێوەبەری بەشی پزیشکی ناوخۆ پشکنینی بۆ کراوە.
هەروەها ئەوەش خراوەتەڕوو "دوای پشکنینی زیاتر، ڕەوشی سەرۆک وەزیران بە باشی دیاریکراوە، لەئێستاشدا چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت بە شلەی ناو خوێنبەر دوای وشکبوونەوەی لەشى، بەگوێرەی ڕێنماییەکانی پزیشکەکانی، سەرۆکی حکومەت بۆ ماوەی سێ ڕۆژی داهاتوو لە ماڵەوە پشوو دەدات و لەوێشەوە کاروباری دەوڵەت بەڕێوەدەبات".
سەرۆکوەزیران مانگی ڕابردوو چەند ڕۆژێک پێش دەستپێکردنی شەڕى ئێران، تووشی نەخۆشییەک بوو و یەکێک لە ڕۆژەکانی دادگاییکردنی کورتکرایەوە . جگە لەوەش مانگی ڕابردوو لە ژێر ڕۆشنایی گەشتەکەی نەتانیاهۆ بۆ ئەمریکا پزیشکێکی پسپۆڕی دڵ یاوەری بووە لە هەموو گەشتەکانیدا بۆ ئەمریکا لە ئەیلوولی ٢٠٢٣ەوە.
لەبەر ڕۆشنایی باری پزیشکی سەرۆک وەزیران، تەکنیکی ئامێری پەیسمەیکەریش لە دوو گەشتی دەرەوەی وڵات لەگەڵیدا بوو، هەروەها پزیشکێکی میزەڵدان یاوەری بوو لە یەکێک لە گەشتەکانی بۆ واشنتۆن، ئەمەش نزیکەی مانگێک دوای ئەوەی نەتانیاهۆ نەشتەرگەری پرۆستاتەکەی بۆ ئەنجامدرا.
