سودانی و مەشهەدانی تاوتوێى هەڵبژاردن دەکەن

20 كاتژمێر لەمەوپێش
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی پەرلەمان کۆبوونەوەو باسیان لە هەڵبژاردن کردووە.
نووسینگەى سەرۆکوەزیران، ڕایدەگەیەنێت سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمان جەختیان لە هاوکاری نێوان دەسەڵاتی جێبەجێکردن و یاسادانان کردەوە، تاوتوێی ئامادەکارییەکانیان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆى کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئەوەدەخاتەڕوو محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی لە سەرۆکی پەرلەمان، مەحمود مەشهەدانی کردوە.
ئاماژە بەوە دەکات "لە میانی کۆبوونەوەکەدا باسیان لە بارودۆخی گشتی وڵات کردووە، هەروەها جەختیان لەسەر هاوکاری دەسەڵاتی جێبەجێکردن و یاسادانان کردووەتەوە بۆ پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی حکومەت بۆ تەواوکردنی جێبەجێکردنی ئامانجەکانی".
هەروەها بەرنامەی حکومەتەکەی کە خزمەت بە هاووڵاتی دەکات، پشتگیری لە چاکسازی ئابووری و دارایی دەکات، و جێبەجێکردنی پلانەکانی گەشەپێدان بەرز دەکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، "لە کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بە پێشهاتەکانی ناوچەکەدا کرا و جەخت لەسەر پێویستی یەکڕیزی هەموو هێزە سیاسییەکان کرایەوە بۆ پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی حکومەت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە جۆراوجۆرەکان و بەرزکردنەوەی بەردەوامیی ئاسایش و سەقامگیری عێراق".
ئاماژەی بەوەشکرد، "هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ئامادەکارییە بەردەوامەکان کرا بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی یاسادانان لە وادەی خۆیدا لە تشرینی دووەمی داهاتوو، و دڵنیابوون لە سەرکەوتنیان بۆ ئەوەی ئەنجامەکانیان ڕەنگدانەوەی خواستی هاوڵاتیان بێت و هیواکانیان بۆ سەقامگیری و گەشەسەندنی زیاتر بەدیبهێنێت".
