ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر بەندەری حودەیدە لە یەمەن

19 كاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەکانی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل بەرەبەیانى ئەمڕۆ دووشەممە هێرشیان کردە سەر بەندەری حودەیدە لەڕۆژئاوای یەمەن.
یسرائیل کاتز وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند سوپا هێرشی کردە سەر ئامانجە تیرۆریستییەکانی گروپى حوسییەکان و ئێمە بە توندی ڕێگری دەکەین لە هەر هەوڵێک بۆ نۆژەنکردنەوەی ژێرخانی حوسییەکان لە بەندەری حودەیدەو بە توندی لێى دەکەین، یاسای یەمەن هەمان یاسای تارانە.
وەزیری بەرگری ئیسرائیل کاتز دوای هێرشەکە نووسیویەتی: ئێستا هێرش دەکاتە سەر ئامانجە تیرۆریستییەکانی حوسییەکان لە بەندەری حودەیدە، حوسییەکان باجی زۆر دەدەن بۆ تەقاندنی مووشەک بۆ سەر دەوڵەت، لە هەر کاتێکدا و لە هەر شوێنێکدا بەردەوام دەبین لە کارکردن بۆ پاراستنی دەوڵەتی ئیسرائیل.
بەندەری حودەیدە بە درێژایی ئەو ماوەیە ئامانجێکی بەرچاوی ئیسرائیل بووە - بەڵام ڕەنگە هێرشێکی دیکە وێنەکە نەگۆڕێت. وادیارە ئەمە لێدوانێکی دیکەی ئیسرائیلە و لە ئێستادا هیچ زانیارییەک لەبارەی ئەوەی کە لە بەندەرەکەدا هێرش کراوەتە سەر، لەبەردەستدا نییە.
هەینی ڕابردوو بەسەدان هاوڵاتی ئیسرائیلی چوونە ناو ناوچە پارێزراوەکان دوای هەڵدانی مووشەکێکی بالیستیک لە یەمەنەوە، بەڵام سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕێگری لەو هێرشانەکردوە، فڕۆکەخانەی بن گوریون بۆ ماوەیەکی کاتی داخرا.
سوپای ئەمریکا هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند کە هێزەکانی یەمەن دژایەتی حوسییەکان دەستیان بەسەر بارێکی چەکدا گرتووە کە نزیکەی ٧٥٠ تۆن بووە، کە پێکهاتەکانی بۆ مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و چەکی دیکەی لەخۆگرتووە. بارەکە لە ڕێگەی کۆمپانیایەکی ئێرانییەوە گەیشتووە - و هەموو کتێبی ڕێنماییەکانی کارکردن لە بارەکەدا بە زمانی فارسی نووسراون.
