شوان گەردی: دەسەڵات دەیەوێت کەیسەکەم وون بکات کەواتە خۆیەتى
.png)
6 كاتژمێر لەمەوپێش
لێكۆڵەری دادی و رەخنەگر و چالاكوانی مافی مرۆڤ شوان سابیر گەردی، ڕایدەگەیەنێت ماوەى پێنج ڕۆژ بەسەر کەیسەکەیدا تێپەڕبووە، هه‌تا ئێستا هیچ شتێکى پێنەوتراوەو کەسیش دەستگیرنەکراوە.
كاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆی چوارشەممە 16ی تەمووز 2025، لە شەقامی 150 مەتری شاری هەولێر، بەرانبەر گوندی ئیسپانی2، سێ ئۆتۆمبێل رێگە بە شوان سابیر دەگرن، پاشان لە هەموو لایەكەوە پەلاماری دەدەن.
ئەمڕۆ دووشەممە، لەتۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک شوان سابیر گەردی، پەیامێکى بڵاوکردەوەو تیایدا ئەوەدەخاتەڕوو ده‌سته‌ڵات نایه‌وێ په‌رده له‌سه‌ر ڕووی تاوانكاران هه‌ڵماڵێ، كه ناشیه‌وێ واته ده‌سەڵات خۆیه‌تی، دەشڵیت: بۆیه من ناچارم بۆ پاراستنی مافه‌كان هانا بۆ سفارات و قنصالیات و منظماتی ده‌ولی و نێوه‌نده نێوده‌وله‌تییه‌كان ببه‌م.
دەقى نوسینەکە..
(( بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر قسه به حكومه‌ت نه‌ڵێی )) ... ئه‌وه دوایین په‌یامی شه‌قوه‌شێنه‌كان بوو ...
شوان سابیر
سڵاوی خوای گه‌وره له هه‌موو خوشك و برا و هاوڕێیان ...
به‌ڕێزان ...
سه‌ره‌تا سوپاسێكی بێ پایان و پێزانینێكی گه‌وره‌م هه‌یه بۆ هه‌موو ، هاوڕێیان ، خوشكان ، برایان ، هاوڕێیان فه‌یس بووك ، خزم و كه‌س و كارم ، بۆ ئه‌ندامانی خانه‌واده‌م و طبعا له پێشه‌وه‌ی هه‌موویان ده‌ستبه‌خه‌نه ، بۆ ته‌واو ڕاگه‌یاندكاره ئازیزه‌كان و بۆ ته‌واوی ته‌له‌فزیۆن و منصه ئه‌لكترونییه‌كان ، بۆ ته‌واوی سه‌ركردایه‌تی ئه‌حزابی كوردستان كه سه‌ردانییان كردم له ماڵه‌وه و بۆ ئه‌وانه‌ی به ته‌له‌یفۆن په‌یوه‌ندییان پێوه كردین ، بۆ ڕێكخراوه‌كان و بۆ پارێزه‌ران و بۆ دادوه‌ران و بۆ كه‌سایه‌تییه ئه‌كادیمییه‌كان ... ئیتر بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی ( ته‌لیفۆنیان كرد .. نامه‌یان نارد .. هاتنه ماڵه‌وه ... بابه‌ته‌كه‌یان شه‌یر كردم .. شتیان نووسی له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه‌م و پیشتیوانیان كردم .. چ لێره و چ له ئه‌وروپا و ووڵاتانی تر ... هتد ) ...
بەڕاستی تەلیفۆنێکی زۆریشم بۆ ھاتووە ئەو کاتەی لە نەخۆشخانەم بووم و نەمتوانیووە وەلام بدەمەوە ئەو کاتە و نامەیەکی زۆریشم ھاتووە ھەمووی دەلالەت لە گەورەیی ئێوە دەکات و لە خەمخۆری ئێوە دەکات .... ممنونی ھەمووتانم ...
جگه له حزبی ده‌سته‌ڵات و ئه‌وانه‌ی كاسه‌لێسی ئه‌ون ..
ئازیزانم نامه‌وێ زۆر درێژه‌ی پێ بده‌م ...
من له هه‌مان ڕۆژی هێرش كردنه سه‌رم .. له لایه‌ن سێ سه‌یاره‌وه .. و به شه‌ش تا حه‌وت كه‌س ویستیان بمڕفێنن .. كه نه‌یانتوانی به‌م شێوه‌یه لێیان دام .. كه وێنه‌كانتان بینی .. داخلی نه‌خۆشخانه كرام و تقریری طبیم بۆ كرا .. چووم ده‌عوام نووسی .. بۆ ئه‌وه‌ی یاساییانه مامه‌له له‌گه‌ڵ كه‌یسه‌كه بكرێ .. له 16 / 7 / 2025 سعات ( 5 عه‌سر ) ده‌عواكه نووسرا ..
هه‌تا ئێستا ئه‌وه پێنج رۆژ به‌سه‌ر كه‌یسه‌كه‌دا ڕه‌ت بووه ... یه‌ك شتم پێ نه‌وتراوه .. ئایا چیان كردووه ؟ گه‌یشتوونه‌ته چی ؟؟؟ چ زانیارییه‌كیان كه‌وتۆته ده‌ست ؟؟ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئه‌صلا ئه‌وراقه‌كه‌م نه‌چۆته پێش دادوه‌ری تحقیقی عینكاوه كه به پێی شوێنه‌كه ده‌بێته اختصاصی ئه‌و ( كه ئه‌وه پێشێلێكی یاسایی گه‌وره‌یه ) و داواكاری گشتی نه‌یبینیووه .. هیچ جارێك خۆم بانگ نه‌كراوم ... هه‌ر چه‌نده له رێگه‌ی پارێزه‌ره‌كانم متابه‌عه‌مان كردووه و به‌دواداچوونمان كردووه هیچ نه‌كراوه و هیچمان پێ ناڵێن ...
هه‌ر بۆ زانین ئه‌و شوێنه‌ی هێرش كردنه‌كه‌ی لێ ئه‌نجامدار ... شه‌قامی 150 مه‌ترییه به‌رامبه‌ر قه‌رییه‌ی ئیسپانی 2 كه پڕه له كامیرای حكومه‌ت و كامیرای ( قریه ئیسپانی 1 و قریه‌ی ئیسپانی 2 و قریه‌ی كۆری و سلاڤا ستی و هه‌تا رێگه‌ی زێڕین و گه‌نجان ستی ) ... كه‌واته ده‌سته‌ڵات ده‌یه‌وێ كه‌یسه‌كه‌م وون بكات .. ده‌یه‌وێ ئه‌نجامده‌ران به سزا نه‌گه‌ن ..
ده‌بێ ئه‌وه بزانن .. ئه‌و جۆره ره‌فتار و كرداره‌تان .. ڕقمان ئه‌ستوورتر ده‌كات به‌رامبه‌رتان ... ووره‌مان به هێزتر ده‌كا .. پێداگریمان ڕشتتر ده‌كا له‌سه‌ر ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی زولم و زۆرداریتان .. نادادپه‌روه‌ریتان ... یاری كردن به ژیانمان .. به مقدراتمان .. به ئاینده‌ی نه‌وه‌كانمان ... له لایه‌ن ئێوه‌وه ...
چونكه له كه‌یسی تر و له چه‌ندین حاڵه‌تی هاوشێوه ... پۆلیس و ئاسایش به‌كه‌متر له 24 سعات ته‌واوی سیناریۆی تاوانه‌كانیان به كامیرا تۆمار كردووه و نیشان داوه ... كه‌چی ئه‌وه‌ی من ئه‌وه پێنج رۆژ تێپه‌ڕی هه‌تا ئێستا هیچیان پێ نه‌ووتووین ...
بۆ زانین ...
من كێشه‌ی كۆمه‌ڵاتیم نییه ... ( ژن هه‌ڵگرتن و چوونه پێش مه‌كتبی كچان و ته‌علیقدان له كچی خه‌ڵك و خراپ به‌كار هێنانی مۆبایل ) چونكه ته‌مه‌نه‌كه‌م هی ئه‌وه نییه ...
من كێشه‌ی قه‌رزم نییه ... قه‌رزاری كه‌س نیم .. چونكه له خوا به‌زیاد بێت وه‌زعی مادیم دیاره چۆنه ...
بازرگان نیم ... تا بڵێن ئه‌وه كێشه‌ی تیجاری هه‌یه ...
چه‌كدار نیم .. هه‌تا بڵێن كێشه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی تر هه‌یه ..
مخدرات ناخۆم ( مه‌شروبیش ناخۆمه‌وه الحمد لله ) ...
ئه‌و جۆره ساردییه له ئه‌نجامدانی ڕێكاره‌كان ته‌نها یه‌ك تفسیری هه‌یه ... ( ده‌سته‌ڵات نایه‌وێ په‌رده له‌سه‌ر ڕووی تاوانكاران هه‌ڵماڵێ ، كه ناشیه‌وێ واته ده‌سته‌ڵات خۆیه‌تی ) ... بۆیه من ناچارم بۆ پاراستنی مافه‌كان هانا بۆ سفارات و قنصالیات و منظماتی ده‌ولی و نێوه‌نده نێو ده‌وله‌تییه‌كان ببه‌م ... هانا بۆ عێراق ببه‌م .. هانا بۆ هه‌موو رێكارێكی مه‌ده‌نی ببه‌م .. هه‌تا ئه‌و چركه نه‌مویستووه ئه‌وه بكه‌م ... به‌س چه‌ند سه‌عاتی داهاتوو ئه‌وه یه‌كلایی ده‌كاته‌وه كه ده‌ست رێكاره‌كان ده‌كه‌م یان نا ...
من ئه‌و كه‌سه نیم قابیلی مساومه بم ...
ئه‌و كه‌سه نیم بترسێندرێم ...
ئه‌و كه‌سه نیم ڕادیۆم پێ تۆمار بكه‌م ..
به مه‌ردی له دایك بووم و ان شا‌ء الله به مه‌ردیش ده‌مرم ...
شوان گه‌ردی
( ببورن نه‌مویست به ڤیدیۆ ئه‌و شته بگه‌یه‌نم له‌به‌ر ده‌موچاوم و ده‌نگم ، نامه‌وێ به ڕیشه‌وه ده‌ركه‌وم له‌به‌ر ئازیزان كه نه‌متوانیوه بیتاشم له‌به‌ر برینی ده‌م و چاوم )
