قەیس خەزعەلی لەبارەى هێرشە درۆنیەکانەوە: لە قازانجی كێیە كردنە ئامانجی سامانی عێراق

دوێنێ
قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی عەسائیبى ئەهلی هەق، لە بۆنەیەكی ئاینیدا كە حزبەكەی رێكیخست ڕایدەگەیەنێت لەم ماوانەی دواییدا زۆرێك لە كێڵگەو كۆمپانیا نەوتییەكان لە هەرێمی كوردستان كرانە ئامانج، ئەوەش هاوكاتی هەوڵەكانی حكومەتی عێراق بوو بۆ ئەوەی كێشەكان لەگەڵ هەرێم چارەسەر بكات، بۆ رادەستكردنی نەوت بە دەوڵەت.
هەروا ئەوەشدەخاتەڕوو، ئێستا حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت نەوتمان نییەو پێویستە مووچەمان بدەنێ، چونكە كۆمپانیاكان كاركردنیان راگرتووە.
ناوبراو زیادیشیکرد كێ لە پشت ئەو كارانەوە وەستاوە؟ ئێمە ئەو هێرشانە سەركۆنە دەكەین و رەتدەكەینەوە، داوا لە حكومەت دەكەین هەموو هەوڵێكی خۆی بدات بۆ ئاشكراكردنی بكەری راستەفینە، تابوری پێنجەمتان هەر چەنێك بێت ناتوانن راستییەكان بشوێنن.
قەیس خەزعەلی دەشڵێت: ئەگەر ویستت بزانیت بكەرو تاوانبار كێیە، پرسیاری ئەوە بكە لە قازانجی كێیە كردنە ئامانجی سامانی عێراق، لە بەرژەوەندی كێیە دەوڵەت و حكومەتی عێراق لاواز دەربكەوێت لەبەردەم ئەو ئاڵنگارییانە.
