شاندێکی ١٣٠ کەسى سعودیە گەیشتنە دیمەشق

19 كاتژمێر لەمەوپێش



شاندێکی گەورەی سعودیە گەیشتنە دیمەشقى پایتەختى سوریا، بەمەبەستی سازدانی کۆڕبەندی سعودیە و سوریا کە لەلایەن شازادەی جێنشینی سعودیەوە سەرپەرشتى دەکرێت.

شاندێکی گەورەی ئابووری سعودیە کە پێکهاتووە لە زیاتر لە 130 بازرگان و وەبەرهێنەر و بە سەرۆکایەتی خالید بن عەبدولعەزیز ئەلفالیح وەزیری وەبەرهێنانی سعودیە بۆ تاوتوێکردنی هاوکاری و واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی گەشەپێدان لەگەڵ سوریا گەیشتنە دیمەشق هەروەها واژۆکردنی ڕێککەوتنەکان بە بەهای 4 ملیار دۆلار.

وەزارەتی وەبەرهێنانی سعودیە، بە بەشداریی بەرفراوانی نوێنەرانی کەرتی گشتی و تایبەت، ڕێکخستنی "کۆڕبەندی وەبەرهێنانی سوریا-سعودیە 2025"ی لە دیمەشقی پایتەخت ڕاگەیاند. 

ئامانجی کۆڕبەندەکە بەدواداچوونە بۆ ئاسۆکانی هاوکاری هاوبەش و واژۆکردنی ڕێککەوتننامەیەک کە پاڵپشتی گەشەسەندنی بەردەوام لە سوریا دەکات.

لە بەیاننامەیەکدا کە لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس بڵاوکراوەتەوە، وەزارەتەکە ڕوونیکردووەتەوە، کۆڕبەندەکە لە چوارچێوەی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و وەک درێژکراوەی هەوڵەکانی سعودیە دێت کە ئامانج لێی پاڵپشتیکردنی سەقامگیریی سوریایە لە قۆناغی بوژانەوەی ئابووریدا، لەژێر ڕێنمایی شازادەی شاهانەی شازادە محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشین و سەرۆکوەزیران.

دوای رووخانی ئەسەد لە 8ـی کانوونی یەکەمی پار و هاتنە سەر دەسەڵاتی دەستەی تەحریری شام (هەتەشە)، یەکەم سەردانی فەرمیی وەزیری دەرەوەی دەسەڵاتی راگوزەری سووریا بۆ سعودیە بوو. ئەوکات شەیبانی بە یاوەریی هەریەک لە مورهەف ئەبو قەسرە، وەزیری بەرگری و ئەنەس خەتاب، بەڕێوەبەری هەواڵگری چووە ریاز و گوتی: "هیوادارین لاپەڕەیەکی نوێ و گەشاوە هەڵبدەینەوە."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار