ئیسرائیل سەرقاڵى وەڵامدانەوەى حەماسە بۆ پێشنیازی ئاگربەست

2 ڕۆژ لەمەوپێش
نووسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند، ئیسرائیل لێکۆڵینەوە لە وەڵامدانەوەی حەماس دەکات بۆ پێشنیازی ئاگربەست لە کەرتی غەززە بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز.
بزووتنەوەی حەماس سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، وەڵامی خۆی بۆ پێشنیاری ئیسرائیل بۆ ئاگربەست بۆ ماوەی 60 ڕۆژ لە کەرتی غەززە پێشکەشی ناوبژیوانان کردووە، ئەمەش لە چوارچێوەی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی نێوان هەردوولا لە قەتەر بەڕێوەدەچێت.
بزووتنەوەکە لە بەیاننامەیەکدا لە کەناڵی تێلێگرامی خۆیدا ڕایگەیاندووە، “حەماس تازە وەڵامی خۆی و وەڵامی گروپەکانى تر فەلەستینیی بۆ پێشنیاری ئاگربەست پێشکەشی برایانی نێوەندگیری کردووە”.
دوو سەرچاوەی فەلەستینی ئاگادار لە دانوستانەکان بە ئاژانسی فرانس پرێسیان ڕاگەیاندووە کە حەماس وەڵامی خۆی بۆ پێشنیاری ئاگربەست پێشکەش بە ناوبژیوانان کردووە، لەوانە هەموارکردنەکان کە گەرەنتی ئاگربەستی هەمیشەیی لەگەڵ ئیسرائیل لەخۆدەگرێت.
یەکێک لەو سەرچاوانە وتی: حەماس و گروپە شەڕکەرەکان ئەمڕۆ وەڵامی خۆیان بۆ ئەو پێشنیازە پێشکەشی ناوبژیوانان کردوە، لەوانەش هەموارکردنەوە بۆ گەیشتن بە ئاگربەستێکی هەمیشەیی.
لەلایەکى دیکەوە، تیدرۆس ئەدهانۆم، سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، غەززە تووشی برسێتی بەکۆمەڵی دروستکراوی مرۆڤ دەبێت کە بەهۆی گەمارۆدانی یارمەتییەکان بۆ ناو ناوچەی فەلەستین دروست بووە.
ئەو وتانەى ئەو بەرپرسە دواى ئەوەدێت زیاتر لە 100 دەزگای فریاگوزاری کە هۆشدارییان دا لە برسێتی لە غەززە لەکاتێکدا تۆنێک خۆراک و ئاوی پاک و پێداویستی پزیشکی تەنها لە دەرەوەی خاکەکە بەبێ دەست لێدان ماوە.
تێدرۆس لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی مەجازیدا کە لە جنێڤەوە ڕاستەوخۆ پەخشکرابوو، وتی: نازانم جگە لە برسێتی بەکۆمەڵ ناوی چی لێدەنێیت، و ئەوە مرۆڤ دروستی کردووە و ئەوەش زۆر ڕوونە. "ئەمەش بەهۆی (ئەو) گەمارۆیەوەیە."
