ئاگرەکەى تورکیا کۆنترۆڵ نەکراوەو ١٠ کەس گیانى لەدەستداوە

2 ڕۆژ لەمەوپێش



لەکاتێدا پلەکانی گەرما لە دەیان پارێزگاى شارى سەرانسەری تورکیا لەسەرو ٤٠ پلەی سەدیەوەیە، لە پێنج شار هێشتا ئاگر بەردەوامەو دارستانەکان دەسووتێت، تائیستاش ١٠ کارمەندی ئاگرکوژێنەوەی دارستانەکان لە ئەسکیشەهیر کە پێنج کرێکاری دارستان و پێنج خۆبەخش بوون گیانیان لەدەستداوە.

ئاگرکوژێنەوەی دارستانەکان لە ساکاریا، قەرەبوک، ئەسکیشەهیر و بیلەچیک سەرقاڵى کوژانەوەى ئاگرن و  بەردەوامن ئەمڕۆ جارێکى دیکە لە مانیسا ئاگرکەوتەوەتەوە.

ئیبراهیم یوماکلی وەزیری کشتوکاڵ و دارستان لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاند، ٢٤ کەس کە لە نێویاندا ١٩ کرێکاری دارستان و پێنج خۆبەخش بوون، سەرقاڵى کوژاندنەوەى ئاگری دارستانەکان بوونلە سێیتگازی سەر بە ئەسکیشەهیر، لە ناوەڕاستی ئاگرەکەدا کاتێک با ئاراستەی ئاگرەکەى گۆڕیوە گیریان خواردوەو سوتاوون.

وەزیری کشتوکاڵ و دارستان ئەوەشى خستوەتەڕوو تا ئەمڕۆ نۆ ئاگری گەورە لە تورکیە ڕوویانداوەو بە هەموو هێز و سەرچاوەکانیانەوە سەرقاڵى کوژانەوەن، لەناو گەرمای نائاسایی و بای گۆڕاودا، بەرەنگاری ئاگرەکە دەبنەوە لەزەوى و ئاسمانەوە.

ناوبراو دەشڵێت: پلەکانی گەرما زۆر بەرز و بای بەرز و کەمی شێ وایکردووە کە ئەمە چیتر ئاگرێکی سادەی دارستانەکان نەبێت.

بەپێى هەواڵى میدیاکانى تورکیا، یەکێک لەوانەى گیانى لەدەستداوە ئەفسەرەو ناوی تۆلونای کۆجامان، هەفتەیەک پێشتر لە لە ١٤ی تەمموزدا هاوسەرگیری کردووە تازە دەستی بە کارەکانی کردبوو.

جگە لەگیان لەدەستدانى ئەو دە کەسە، کەمال مەمیشئۆغڵو وەزیری تەندروستی تورکیا ڕایدەگەیەنێت لە ئێستادا حەوت بریندارى دیکە لە نەخۆشخانەکانمان چارەسەر وەردەگرن. شەش لە بریندارەکانمان باری تەندروستی باشن، یەکێکیان لە چاودێری چڕدا چاودێری وردی دەکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار