فیدان و شەیبانی دەچنە بەغدا بۆ هەماهەنگی سیاسی و ئەمنی

دوێنێ



بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و سوریا سەردانی بەغدای پایتەختی عێراق بکەن و تاوتوێی ئەو پرسە سیاسی و ئابوورییانە بکەن کە نیگەرانی هاوبەشی نێوان هەر سێ وڵاتەکەن.

لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەدەوە، چەند پرسێک بەهەڵواسراوى لە نێوان بەغدا و دیمەشق ماوەتەوە. ئەمەش بەهۆی ئەو خۆڕاگرییەی لایەنە کاریگەرەکانی ناو هاوپەیمانی دەسەڵاتداری بەغدا کە چوارچێوەی هەماهەنگییە نیشانی دەدەن. جگە لەوەش حکومەت نیگەرانی هەیە لە سەرهەڵدانەوەی چالاکییەکانی داعش لە ناوچەکەدا، کە لە خاکی سوریاوە چالاکی دەکەن.

ڕاپۆرتە ناوخۆییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە "هاکان فیدان وەزیری تورکیا و ئەسعەد شەیبانی وەزیری سوریا بەم نزیکانە سەردانی بەغدا دەکەن بۆ تەواوکردنی گفتوگۆ سیاسی و تەکنیکیەکان کە لەنێوان شاندە پەیوەندیدارەکان لە سێ پایتەخت ئەنجامدراون".

ڕاپۆرتەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی لە بەغدا لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوە، "چەند تەوەرێک تاوتوێ دەکرێت، لەوانە چۆنیەتی داڕشتنی سیاسەتی ئابووری و داڕشتنی لە شێوەی ڕێککەوتنی پرۆتۆکۆل، جگە لە گفتوگۆکردن لەسەر پرسە ئەمنی و سیاسییەکان، هەروەها هاوبەشیکردن لەسەر بنەمای بنەماکانی بەرژەوەندی هاوبەش، پاراستنی دراوسێیەتی، دەستەبەرکردنی سەقامگیری ئەمنی، و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتانی ئەندام".

بەپێی ئاژانسی هەواڵی یەنی شەفەق، شاندێکی عێراقی کە لە بەرپرسان و نوێنەرانی دامەزراوە داراییەکان پێکهاتبوون، بەشدارییان لە دانوستان لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە ئەنقەرە و ئەستەنبوڵ و هەروەها لەگەڵ هاوتاکانیان لە تورکیا و سوریا کردووە، بۆ تاوتوێکردنی لابردنی سزاکانی پێشتر بەسەر سوریا و بەرزکردنەوەی هاوکارییەکان لە بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە.

لە بەیاننامەیەکی گەنجینەی ئەمەریکادا هاتووە، واشنتۆن "ئامادەیە بۆ پاڵپشتیکردنی ئیدارەی نوێی سوریا لە بەهێزکردنی تواناکانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆریستان، بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوبەشەکانی لە عێراق و تورکیا".

ڕۆژی 30ی حوزەیران دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیارێکی "مێژوویی" بۆ کۆتاییهێنان بە سزاکانی سەر سوریا دەرکرد، ئامانجی پاڵپشتیکردنی ڕێگای سەقامگیری و ئاشتی بوو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار