پۆلیس: ئەوانەى هێرشەکەى دادگاى زاهدانیان کرد سەربە ئیسرائیلن

16 كاتژمێر لەمەوپێش
عەلى ڕەزا دەلیرى، جێگری فەرماندەی پۆلیسی سیستان و بەلووچستان، دەلێت ئەو کەسانەى هێرشەتیرۆریستیەکەى داداگاى زاهدانیان ئەنجامداوە سەربە ئیسرائیلین و سیانیان کوژراون و ئەوانى دیکەمان دەستگیرکردوە.
میدیای فەرمیی ئێران بڵاویکردەوە، رۆژی شەممە، هێرشێکی چەکداری کراوەتەسەر دادگای زاهیدان لە هەرێمی سیستان و بلوجستان لە باشووری رۆژهەڵاتی ئێران و کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.
بەگوێرەى میدیای فەرمیی ئێران، هێرشەکە لەلایەن ژمارەیەک چەکدارەوە بۆسەر باڵەخانەی دادگای زاهیدان ئەنجامدراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، پاش رووداوەکە، هێزی ئەمنی و ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە بۆ بەهاناوەهاتنی قوربانییەکان.
هاوکات پێگەی میزان، کە تایبەتە بە دەسەڵاتی دادوەریی ئێران، بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی هێرشەکەوە هەشت هاوڵاتی کوژراون و 13 کەسی دیکەش برینداربوون، لەناو ئەوانەشدا منداڵ و ژن هەیە.
باسلەوەدەکات، ئەو ئامارانە سەرەتایین و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامیی هەیە.
میدیای ئێران بڵاویکردووەتەوە، پێش هێرشەکە، دەنگی تەقینەوەیەک بیستراوە و دواتر دەستدڕێژی گولــلـە کراوە.
هاوکات ئاژانسی میهر بڵاویکردووەتەوە، داوا لە هاوڵاتییان دەکرێت هیچ کۆبوونەوەیەک لە دەوروبەری دادگای زاهیدان ئەنجامنەدەن.
بەگوێرەى ئاژانسەکە، داواکراوە رێگاکانی چوون و رۆیشتن بە ئاڕاستەی دادگاکە بە کراوەیی بهێڵرێتەوە، لەپێناو ئاسانکاریی هاتوچۆکردنی ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەکان و فریاگوزارییەکان.
میدیای ئێران ئاماژەیبەوەکردووە، سێ لە چەکدارە هێرشبەرەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.
سوپای عەدل، کە گروپێکی بەرهەڵستکاری ئیسلامیی سوننەیە لە سیستان و بلۆجستان، بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکەی سەر دادگای زاهیدان راگەیاندووە.
شاری زاهیدان دەکەوێتە پارێزگای سیستان و بەلوچستان و دانیشتووانەكەی سووننە نشینن، یەکێکە لەو شوێنانەی بەردەوام کێشەی ئەمنی هەیە، بەم هۆکارە بەردەوام شەڕ و گرژی و پێکدادانی تێیدا ڕوودەدات.
