یونیسێف: منداڵانی غەززە زۆرترین ئازار دەچێژن و برسین

5 ڕۆژ لەمەوپێش



سندووقی مناڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان  (یونیسێف) ڕایگەیاند، هەموو دانیشتوانی کەرتی غەززە بەدەست برسێتی دەناڵێنن، بەڵام منداڵان زۆرترین زیانیان بەردەکەوێت و کەمترین خۆراک دەخۆن.

یونیسێف لەنوێترین ڕاپۆرتیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، کچان و کوڕان لەبری ئەوەی بچنە قوتابخانە ژیانی خۆیان دەخەنە مەترسییەوە بۆ گەڕان بەدوای خۆراکدا، ئەمەش لەکاتێکدایە کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە گەمارۆی بەردەوام و تێکچوونی بارودۆخی مرۆیی لە کەرتی غەززە بەردەوامە.

ڕاپۆرتەکە ئەوە دەخاتەڕەە لەگەڵ زیادبوون و فراوانتربوونى برسێتی منداڵان لەبەردەم چاوى چاودێرانى ئەوان (دەمرن)، بەرپرسانی نەتەوە یەکگرتووەکان و کارمەندانی فریاگوزاری هۆشداری دەدەن لەوەی کە ڕێوشوێنەکان زۆرن و بەئاسانى دەستناگات بەخواردن و هاوکارییە مرۆییەکان.

ئاژانسەکە لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت: "تەواوی دانیشتوانی زیاتر لە دوو ملیۆن کەس لە غەززە بە شێوەیەکی توند نائاسایی خۆراکیان هەیە، لە هەر سێ کەس یەکێکیان چەند ڕۆژێکە خواردنی نەخواردووە و لەسەدا ٨٠ی هەموو ئەو مردنانەی کە بەهۆی برسێتیەوە گیانیان لەدەستداوە منداڵن".

ئەمە لەکاتێکدایە ئیسرائیل بەردەوامە لەهێرش و بۆردومانەکانى بۆ سەردانیشتوانى ئەو کەرتە، سەرچاوە پزیشکییەکان لە نەخۆشخانەکانی غەززە ڕایانگەیاند، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە ژمارەی کوژراوان بەهۆىهێرشەکانى سوپای ئیسرائیل بۆ 26 کەس بەرزبووەتەوە، لەنێویاندا پێنج کەسیان کە لە نزیک ناوەندێکی دابەشکردنی کۆمەک کەوتوونەتە خوارەوە.

دوێنێ، سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، "دەست بە بەردانەوەی یەکەم بڕی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ غەززە دەکەین". گوتیشی، "ئەم هەنگاوە بۆ ئاسانکاری گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکانە". 
 
پڕۆگرامی خۆراکی جیهانی پاڵپشتی لە هەنگاوەکەی ئیسرائیل کرد و رایگەیاند، "هاوکاریی خۆراکی تاکە سەرچاوەی راستەقینەی خواردنی زۆربەی خەڵکی ناو غەززەیە. سێیەکی دانیشتووان بۆ چەندین رۆژ هیچ ناخۆن. نزیکەی 470 هەزار کەس لە برسێتیی سەختدان". 

رۆژی یەکشەممە، 27ـی تەممووزی 2025، پڕۆگرامی خۆراکی جیهانی لە ئێکس راگەیێندراوێکی سەبارەت بە رێگەدانی سوپای ئیسرائیل بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بە غەززە بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "پڕۆگرامی خۆراکی جیهانی پێشوازی لەو هەواڵە دەکات کە ئیسرائیل ئامادەیە ئاگربەستی مرۆیی لە غەززە جێبەجێ بکات و رێگەی مرۆیی بۆ ئاسانکاریی گواستنەوەی سەلامەتیی هاوکاریی مرۆیی بەپەلە بۆ خەڵکی غەززە بکاتەوە". 
 
دەشڵێت، "پڕۆگرامی خۆراکی جیهانی خۆراکی پێویستی لە ناو یان لە رێگەدان بەرەو ناوچەکە بۆ تەواوی 2.1 ملیۆن دانیشتووی غەززە بۆ نزیکەی سێ مانگی داهاتوو هەیە". 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار