کاتز: بارمتەکان ئازاد نەکرێن دەروازەکانی دۆزەخ دەکرێنەوە

5 ڕۆژ لەمەوپێش
وەزیری بەرگری ئیسرائیل ئەمڕۆ جارێکى دیکە هۆشدارى و هەڕەشەى توندى ئاڕاستەى بزوتنەوەى حەماس کرد، دەڵێت: ئەگەر بارمتەکان ئازاد نەکەن، دەروازەکانی دۆزەخ لە غەززە دەکرێنەوە.
یسرائیل کاتز وەزیری بەرگری هەڕەشەی ئەوەشی کردووە: "من ئەمە بە ڕوونترین زاراوە دەڵێم و مەبەستم لە هەموو وشەیەک ئەوەیە لەدەرەوەی ئەوەی بە هێزێکی زۆرەوە دەیکەن، ئێمە زۆر زیاتریش دەکەین، بارمتەکان دەپارێزین و کاریگەریمان لەسەر هەموو شتێک کە پەیوەندی بە حەماسەوە هەیە، تا ئەوکاتەی بارمتەکان ئازاد دەکات هەموو شتێک دەکەین.
بە وتەی ئەو، ئیسرائیل تا ئەو جێگایەی لە توانایدا بێت بۆ ڕێگریکردن لە زیانگەیاندن بە خەڵکی سڤیل مامەڵە دەکات.
دەشڵێت: "ئێمە بە هێز مامەڵە دەکەین، پێویستە بزانن. کاتێک پێویست بوو بچنە ناو ناوچەکە، بۆ خان یونس، پێش هەموو شتێک ئاگادارییەک دەدەینە دانیشتووان، دڵنیابن لەوەی هیچ بارمتەیەک نییە، هۆشداری دەدەین بە دانیشتوانی فەڵەستینی بۆ چۆڵکردن و دوای ئەوە لە ئاسمانەوە، لە وشکانییەوە و ئەگەر پێویست بوو لە دەریاوە مامەڵە دەکەین- بۆ ئەوەی زیان بە هەر هەڕەشەیەک بگەیەنین بۆ سەربازانی سوپاکەمان.
بەرپرسەکەى حکومەتى ئیسرائیل ئەوەدەخاتەڕوو، کاتێک سەربازانی سوپا دەچنە غەززەوە هەموو ناوچەکان پاک دەکەنەوە، وەک جاران نابێت دەمێننەوە و لەئاسمان و زەویەوە چاودێرى دەکرێن بۆ ئەوەی حەماس هیچ شوێنێکی نەبێت بۆ گەڕانەوە و هەڕەشەکردن.
گوتیشی: "ئەمە شەڕێکی ئاڵۆزە لەوە زیاتر لەوەی لە ڕابردوودا کراوە، و وەک وتم ئێمە بە قۆناغ نزیک دەبینەوە. پێویستە بڕیارەکان بدرێت. ناوبەناو سەرکردایەتی پێویستی بە بڕیاردان هەیە- چی بە هاوکاری ئازاد دەکەیت، چی ئازاد ناکەیت، بۆ ئەوەی بتوانیت مانۆڕ بکەیت و ئامانجە سەرەکییەکانت بەدەست بهێنیت.
