ڕێژەی هەژاری لە عێراق لە ١٠% دابەزیوە

دوێنێ



محەمەد عەلی تەمیم، وەزیری پلاندانان ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، لە ساڵی 2018 تا ساڵی 2024 ڕێژەی هەژاری بۆ 10.8% دابەزیوە، ئاماژەی بەوەشکرد، ڕاپۆرتی پێوەرەکانی هەژاری فرە ڕەهەندی نیشتمانی سەرجەم پارێزگارەکانی گرتەوە، بەوانەی هەرێمی کوردستانیشەوە.

لە میانی پێشکەشکردنى ڕاپۆرتێک لەسەر پێوەرەکانی هەژاریی فرەڕەهەندی نیشتمانی ڕۆژی چوارشەممە، تەمیم ڕایگەیاند، پێى چەند پێوەرێکی هەژاری فرەڕەهەند لە 11.4% لە ساڵی 2018 بۆ 10.8% لە ساڵی 2024 دابەزیوە، بەڵام حکومەت بەنیازە سیاسەت و پلانی هەیە بۆ ئەوەی بەردەوام ئەم ڕێژەیە زیاتریش کەمبکاتەوە.

ئەو ئەوەشى خستەڕوو پێوەرەکانی هەژاری دەستنیشانکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکان و باشترکردنی ئاستی ژیانی هاوڵاتیان لە پارێزگاکان، بە پشتبەستن بەو ئەولەویەتانەی کە ڕەنگدانەوەیان هەیە، چ لە ڕووی جوگرافیەوە.

وەزیری پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، لەکاتێکدا حکومەتی عێراق گرنگیی چارەسەرکردنی هەژاری و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی دەزانێت، بەو پێیەی لە ڕیزبەندی ئەولەویەتە سەرەکییەکانی بەرنامەی حکومەتەکەی داناوە، سەرەڕای دابەزینی ڕێژەی هەژاری لە عێراق بۆ 17.5% بە بەراورد بە زیاتر لە 20% لە ساڵانی ڕابردوودا، ئەمە نەبووەتە ڕێگری لە فراوانبوونی لێکۆڵینەوەی ئەم دیاردەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، "عێراق لە پێشەنگی جیهاندایە لە ئامادەکردنی پێوەرێکی فرەڕەهەندی هەژاری منداڵان، بەو پێیەی پێشتر یەکەم ڕاپۆرت لە ساڵی 2022دا بڵاوکرایەوە، هەروەها بەرەو ئامادەکردنی پێوەرێکی نوێ بۆ هەژاریی منداڵان لە ماوەی ساڵی 2026دا دەڕۆین، دوای تەواوبوونی خولی حەوتەمی ڕاپرسیی پۆلی پێوەرە فرە نیشاندەرەکان"

وتیشى: سیاسەتەکان بە ئامانجی باشترکردنی توانای تاک یان خێزانی عێراقی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی داهاتەکانیان، بەڵام لە گەڕان بەدوای ئاستەنگە سەرەتاییەکانی گەشەپێدان کە دەبێت ڕێگاکانیان هەڵسەنگێندرێت و بۆشاییەکانی بەردەم کۆمەڵگەی عێراقی دەبێت چارەسەر بکرێن.

ڕوونیشیکردەوە، وەزارەتی پلاندانان هەوڵیدا هاوکار بێت لەگەڵ هەردوو بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان و دەستپێشخەریی هەژاری و گەشەپێدانی مرۆیی بۆ کارکردن لەسەر تەواوکردنی ڕاپۆرتێکی نیشتمانی هەژاری لەژێر ڕۆشنایی ئەوەی کە ڕووپێوی کۆمەڵایەتی و ئابووریی عێراقی بۆ ماڵان دابینیکرد لەڕووی نیشاندەری سەردەمیانە و هەمەلایەنە لەسەر بارودۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتی خێزانی عێراقی.

ژمارەکان وادەڵێن: ڕێژەی هەژاری بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە: 

-ڕێژەی هەژاری ساڵی 1995 - 75% بووە.
-ڕێژەی هەژاری ساڵی 2007 - 22.9% بووە.
-ڕێژەی هەژاری ساڵی 2012- 18.9% بووە.
-ڕێژەی هەژاری ساڵی 2018 - 20.1% بووە.
-ڕێژەی هەژاری ساڵی 2024 - 17.5% بووە.

پێوەرە سەرەکییەکانی ڕاپۆرتەکە: 

-بژێویی ژیان.
-خوێندنی باش. 
-تەندروستیی باش و خۆشگوزەرانی. 

 

دیارترین ڕواڵەتەکانی هەژاری لە عێراق بەگوێرەی پێوەرە جیهانییەکان:

-بێبەشبوون لە خوێندن 61%.
-بێبەشبوون لە تەندروستی 33.1%.
-بێبەشبوون لە داهات (ناوخۆیی) 18.9%.
-بێبەشبوون لە خزمەتگوزاتگوزارییەکان بەگشتی 6%.

 

ئەو پارێزگایانەی باشترین پێوەرەکانیان بۆ دابەزاندنی هەژاری جێبەجێ کردووە:

-پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان 
-بەغدا و کەرکووک

 

ئەو پارێزگایانەی ڕێژەی هەژاری فرەڕەهەند تیایاندا بەرزە:


-موسەننا لە باشووری عێراق.
-پارێزگا ڕزگارکراوەکانی دەستی داعش.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار