نرخی نەوتى عێراق ڕیکۆردێکی نوێی تۆمارکرد

دوێنێ



 

ئەمڕۆ پێنجشەممە (31ی تەمموزی 2025) نرخی نەوتی عێراق لەکاتی مامەڵەی ڕۆژانەی بازاڕی جیهانیدا بەرزبوویەوەو نرخێکى نوێى تۆمارکرد بە بەراورد بەچەند هەفتەى ڕابردوو.

بەگوێرەی ئەو داتایانەی بڵاوکراونەتەوە، نەوتی خاوی بەسرە میدیۆم 73 دۆلار و 26 سەنت بۆ هەر بەرمیلێک تۆمارکراوە، هەروەها نەوتی خاوی هێڤی 70 دۆلار و 21 سەنت بۆ هەر بەرمیلێک تۆمارکراوە، بەجۆرێک گۆڕانکاری +2.32 بۆ هەر بەرمیلێک تۆمارکراوە.

هەروەها داتاکان نرخی نەوتی جیهانیی نیشانداوە و نەوتی خاوی برێنت لە بەریتانیا 73 دۆلار و 31 سەنت تۆمارکراوە، لە بەرامبەردا نەوتی خاوی ئەمریکای وێست تەکساس ئینتەرمیدیت 70 دۆلار و 11 سەنت بۆ هەر بەرمیلێک تۆمارکراوە و گۆڕانکارییەکانیش بە ڕێژەی +0.11 و +0.07 دۆلار تۆمارکراوە.

گۆرانکارى لەنرخى نەوت لەکاتێکدایە، رۆژی چوارشەممە، ئیدارەی ترەمپ سزای بەسەر گەورەترین تۆڕی فرۆشتنی نەوتی ئێران دا سەپاند.
 
هەڕەشەکانی ترەمپ لە پووتین بۆ کۆتاییپێهێنان بە جەنگ، لەگەڵ سزای نوێی ئەمریکا بەسەر نەوتی ئێران، دوێنێ نرخی نەوتی برێنتی گەیاندە سەرووی 73 دۆلار.
 
پیریانکا ساجێدڤا، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری (فلیپ نۆڤا) رایگەیاند، "ئەگەری کەمبوونەوەی نەوتی رووسیا و ئێران بەهۆی سزاکانی ئەمریکا، هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە، بەڵام زیادبوونی قەبارەی نەوتی کۆگاکراو بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی بەرزبوونەوەکانی نرخی نەوت بەردەوام نەبن."
 
بەپێی کارگێڕیی زانیاریی وزەی ئەمریکا، هەفتەی رابردوو قەبارەی نەوتی کۆگاکراو لەو وڵاتە 7.7 ملیۆن بەرمیل زیادی کردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار