سەربازێکی دەستگیرکراوى ئیسرائیل: برسیمە خەریکە دەمرم

23 كاتژمێر لەمەوپێش



بارۆن بارسلاڤسکی، سەربازێکی تەمەن ٢٢ ساڵەی ئیسرائیلی کە لە غەززە دەستگیرکراوە، داوای بێ ئومێدانەی ئاراستەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کردووە و دوای زیاتر لە ١٥ مانگ لە ئەوەی بە "جەهەنەم و ئازارێکی بێکۆتایی" وەسفی کردووە، داوای ئازادکردنی دەکات.

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا لەلایەن لیواکانی قودس باڵی چەکداری بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین بڵاوکراوەتەوە، بارسلاڤسکی ڕاستەوخۆ بانگەوازی ئاراستەی سەرکردایەتی ئیسرائیل کردووە و دەڵێت: خوێنی من لەسەر دەستەکانتە نەتانیاهۆ، کوا بەڵێنەکانت بۆ ئازادکردنمان؟

ئەو سەربازە بە وردی باسی لە تێکچوونی بارودۆخی دیلبوونی خۆی کرد و ئاماژەی بە کەمیی زۆری خۆراک و ئاو و دەرمان کرد بەهۆی بەردەوامی گەمارۆکانی سەر غەززە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "من بە سادەیی ناخۆم و ناخۆمەوە. لێرە خواردن نییە. خواردن کەم بووە و بەزەحمەت دەتوانین بەدەستی بهێنین".

بارۆن بارسلاڤسکی باسی تێکچوونی باری تەندروستی خۆی دەکات و دەڵێت "هەست بە باشی ناکەم، ئازارم لە پێ و دەستەکانم هەیە، هەر جارێک هەوڵ دەدەم هەستم و بچمە حەمام هەست بە سەرگێژخواردن و کەوتن دەکەم، ناتوانم هەناسە بدەم و ناتوانم بەردەوام بم لە ژیان".

زیندانییەکە کەمبوونەوەی بەرچاوی بڕی ئەو خۆراکانەی ئاشکرا کردووە کە بۆی دابینکراوە و جەختی لەوە کردووەتەوە کە "لە بەیانییەوە تا شەو هیچ شتێک نییە"، هەروەها "تەنها سێ ساندویچی فەلافێل بە درێژایی ڕۆژ" یان "بەزەحمەت چەند کەوچکێک برنج" دەخوات.

دەشڵێت: دوو هەفتەیە خۆم نەشریوە، چونکە ئاو نییە، چەند مانگێکە ئیسرائیل  ئاوی بۆ غەززە بڕیوە. ئاماژەی بەوەشکرد، تووشی حاڵەتێکی نەناسراوی پێست بووە، باری جەستەیی و دەروونی خۆی بە ترسناک وەسف دەکات و دەڵێت: بەدرێژایی ڕۆژ ئازارم هەیە.

ئەو سەربازە ئیسرائیلی وتیشى: نەتانیاهۆ بەرپرسیارێتی نەخۆشی و خوێنی من لە ئەستۆ دەگرێت.

دیله ئیسرائیلییه هه ڕوه ها له وتووێژه ی ئیتامار بن گڤیر وه زیری ئاسایشی نه ته وه یی ئیسرائیلی کرد و وتی: له هه ڵبژاردنی ڕابردوودا ده نگی پێداوه . - من دەنگی خۆمم پێدایت بن گڤیر، نەک بۆ ئەوەی لێرە بەجێم بهێڵیت تا لە غەززە بمرم، بۆچی وازت لێهێناین؟

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار