کوڕی سەرۆک کۆماری پێشووى یەمەن سزاى لەسێدارەدانى بۆ دەرکرا

19 كاتژمێر لەمەوپێش
دادگای سەربازی حوسییەکان لە شاری سەنعاى یەمەن، حوکمی لەسێدارەدانی بۆ کوڕی ئەحمەد عەلی عەبدوڵڵا ساڵح، سەرۆک کۆماری کۆچکردووی یەمەن دەرکرد و بە تۆمەتی "سیخوڕی" دەستی بەسەر ماڵ و موڵک و ماڵی ناوبراویشدا گرت.
ئاژانسی هەواڵی یەمەن (سەبا) کەسەر بەحوسییەکانەو ئەوان بەڕێوەى دەبەن، بڵاویکردەوە، دادگای سەربازیی ناوەندی بڕیاری خۆی لە دژی ئەحمەد عەلی عەبدوڵڵا ساڵح دەرکردووە و بە "تاوانەکانی خیانەت، هاوکاری و سیخوڕی لەگەڵ دوژمن، هەروەها تاوانی گەندەڵی، سزای لەسێدارەدان و دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵی خۆی" سزا داوە.
هەروەها لە بڕیارەکەدا "وەرگرتنەوەی ئەو پارانەی کە گەندەڵی تێدا کراوە، جگە لە سزای زیادەی دیکەی پەیوەست بە پۆستە گشتییەکان"، بەپێی ئاژانسەکە دیاری کراوە.
تا ئێستا هیچ لێدوانێک لە نووسینگەی کوڕەکەی ساڵحەوە بڵاونەکراوەتەوە.
فەریق ئەحمەد، کوڕە گەورەکەی عەلی عەبدوڵڵا ساڵح، سەرۆکی کۆچکردووی یەمەنە، کە لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠١٧ لەلایەن گرووپی حوسییەکانەوە کوژرا، خاوەنی چەندین خوشک و برا (شەش کوڕ و هەشت کچ)ە.
ساڵی 1972 لە شاری سەنعای پایتەخت لەدایک بووە و خوێندنی فەرمی لەوێ تەواو کردووە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانستەکانی بەڕێوەبردن لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ماستەری لە ئوردن بەدەستهێناوە. هەروەها خولی جۆراوجۆری زانستە سەربازییەکانی لە هەردوو وڵات وەرگرتووە.
ئەزموونێکی کورتی لە بواری سیاسیدا هەبوو، کاتێک خۆی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە قەزای (11)ی پایتەختی سەنعا کاندید کرد، کە بە شێوەیەکی سەرسەختانە سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
لە ساڵی ١٩٩٩ دەستی کرد بە دامەزراندنی هێزی تایبەت، کە دواتر فەرماندەیی گرتە ئەستۆ و ڕاهێنان و پشتیوانی ڕاستەوخۆی ئەمریکی وەرگرت. پاشان سەرکردایەتی هێزەکانی پاسەوانی کۆمارییەکانی یەمەن کرد کە لە نزیکەی ١٧ لیوا پێکهاتبوون و بڕبڕەی پشتی ڕژێمی دەسەڵاتداری باوکییان پێکهێنا کە بۆ ماوەی ٣٣ ساڵ بەردەوام بوو و بە باڵادەستی چۆنایەتی لە مەشق و ئامێرەکاندا لە نێوان هەموو یەکەکانی هێزە چەکدارەکانی یەمەن جیا بووەوە.
دوابەدوای ڕووخانی ڕژێمی باوکی لە ساڵی 2012، عەبد ڕەبو مەنسور هادی، سەرۆککۆماری پێشووی باوکی لە پۆستە سەربازییەکەی دوورخستەوە و لە ساڵی 2013 وەک باڵیۆزی میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەبی دەستنیشانکرد، ئەو پۆستەی تا ساڵی 2015 لە کارەکەی دوورخستەوە.
