پەرلەمانی عێراق پرۆژەیاسای ئازادیی ڕادەربڕین دەخاتە دەنگدانەوە

6 كاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق لەبارەی چەند پرۆژە یاسایەکەوە کۆدەبێتەوە، لە یەکێک لە بڕگەکان تاوتوێی یاساى ئازادیى رادەربڕین و خۆپیشاندان دەکات.
بەگوێرەى کارنامەی کۆبوونەوەکە، دەنگدان و خوێندنەوە بۆ نۆ پرۆژە یاسا دەکرێت، یەکێک لەو پرۆژە یاسایانەی لە شەقامی عێراقی کاردانەوەی لێکەوتووەتە و بەشێک لە چالاکان دژین، پرۆژە یاسای ئازادیى رادەربڕین و مافى خۆپیشاندانى ئاشتییانەیە.
بەگوێرەی پرۆژە یاساکە، دەبێت بۆ خۆپیشاندان و گردبوونەوەى مەدەنییانە پێنج رۆژ پێشتر لە لایەن کەسێک یان چەند کەسێکەوە مۆڵەتى فەرمی بە نووسراو لەیەکەى ئیداریی ئەو شوێنە وەرگیرابێت و ئامانج و مەبەست، شوێن و کاتى تێدا دیاریکرابێت.
بەگوێرەی بڕگەیەکی دیکەی پرۆژەیاساکە، ئەنجامدانی خۆپیشاندان لە کاتژمێر 10ـی شەو بۆ حەوتی بەیانی قەدەغە دەکرێت.
چالاکانی مەندەنی و بەشێک لە شەقامی عێراقی لە ناڕازین لە پرۆژەیاساکە، بە خامۆشکردنی دەنگی ناڕەزایەتی ناوی دەبەن.
