ڕوانگەی سوری: شەڕ لە سوەیدا سەریهەڵدایەوە و دوو کەس کوژران

2 كاتژمێر لەمەوپێش
بەپێى ڕاپۆرتێکى ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانى مرۆڤ، ئەمڕۆ لەدوو ناوچەى جیاوازى لادێکانى پارێزگاى سوەیداى سوریا، گڕژى و پێکدادانی توندوتیژى نێوان گروپە چەکدارییەکان و ئەندامانی ئاسایشی ناوخۆى حکومەت دروستبووەو بەپێى ئامارێکى سەرەتایش دوو کەس کوژراوە و نۆ کەسی دیکەش برینداربوون.
هەر بەپێى ئەو ڕاپۆرتە، یەکێک لە کوژراوەکانی شەڕەکەی سوەیدا هاووڵاتیی درووزە و ئەوەی دیکە لە هێزە ئەمنییەکانە، چەکدارانی درووز ناوچەی تەل حەدیدیان لە رۆژئاوای سوەیدا کۆنترۆڵکردووە.
تەل حەدید شوێنێکی بەرزە لە لادێکانی ڕۆژئاوای سوەیدا، ڕووی لە ناوچە بەرفراوانەکانە، لەوانە شارۆچکەی ثعلە و ناوچەکانی دەوروبەری. هەروەها ڕووی لە ڕێگا گرنگەکانە ئەمەش وایکردووە ببێتە خاڵێکی سەرەکی کۆنترۆڵکردن بۆ ناوچەکانی دەوروبەری.
لە پێشهاتێکی پەیوەندیداردا، پێکدادان لەناوچەى میحوەری شارۆچکەی تەعلە دەستیپێکردەوە، دوای تۆپبارانکردنی ناوچەکە بە تۆپ و هاوەنی قورس کە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی حکومەتەوە هەڵدرابوون. دەنگی تەقینەوە و تەقە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی شاری سویدا بیستراوە.
ڕوانگەی سوریا هۆشداری دەدات لە مەترسی بەردەوامی ئەم هێرشانە، کە مەترسی لەسەر ژیانی هاوڵاتیانی مەدەنی دروست دەکات و گرژیەکان لە پارێزگاکەدا زیاد دەکات.
داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات کە ڕێوشوێنی بەپەلە بگرنەبەر بۆ ڕاگرتنی سەرچاوەکانی ئاگرەکە و لێپرسینەوە لە بەرپرسان.
ئەمەش ژمارەی کوژراوان لە بەیانی یەکشەممە ١٣ی تەمموزەوە لە ئەنجامی پێکدادانەکان و لەسێدارەدانی مەیدانی و تۆپبارانی ئیسرائیل بۆ هەزار و ٤٩٢ کەس بەرز دەکاتەوە، کە بەم شێوەیە دابەشکراون.
