وەزیری کارەبا: ڕیکۆردێکی بێ وێنە لە بەرهەمهێنانی وزەدا بەدەستهێنرا

3 كاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی کارەباى حکومەتى عێراق پێشبینی دەکات لە ماوەی مانگی ئابدا بەرهەمهێنانی کارەبا بگاتە 28 هەزار مێگاوات، بەمەرجێک پێدانی سوتەمەنی بۆ هەموو وێستگەکانی کارەبا دابین بکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە نوسینگەی ڕاگەیاندنی وەزیر زیاد عەلی فازڵ، وەزیری کارەباى عێراق پشتڕاستی کردەوە کە ژمارەیەکی پێوانەیی بێ وێنەیان بەدەسهێناوە لەبوارى وزەدا، 28 هەزار مێگاوات بەرهەمهێنانی وزەیان بەدەست هێناوە، ئەمەش بۆ یەکەمجارە لە مێژووی عێراقدا ڕوبدات.
هەر لەو ڕاگەیەندراوەى نوسینگەى وەزیرى کارەبادا، ئاماژە بەوەشکراوەسەرەڕای ئاستەنگەکان، ئێمە گەیشتوینە لوتکەی بەرهەمهێنان بەهۆی پلانێکی باش بیرکردنەوە کە گرێبەستی چاککردنەوەی درێژخایەن، نوێکردنەوەی وێستگەکان، دانانی سیستەمی ساردکردنەوەی پێشکەوتوو، بەکارهێنانی بەشێکی سووتەمەنی هاوردەکراو.
وەزیری کارەبا ئەوش باسدەکاترێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیای جەنەراڵ ئێلیکتریکی هەیە بۆ دروستکردنی وێستگەی کارەبا بە توانای 24 هەزار مێگاوات، هەروەها لەگەڵ کۆمپانیای سیمێنس بە توانای 14 هەزار مێگاوات.
وتیشى: وەزارەتەکە بەم زووانە ڕێککەوتنێک لەگەڵ کۆمپانیای شەنگەهای پاوەر بە توانای 10 هەزار مێگاوات واژۆ دەکات، بە ئامانجی پڕکردنەوەی کەمیەتى و بۆشایی لە زیادبوونى خواست لەسەر وزەى کارەبا.
هاوکات وتەبێژی فەرمی وەزارەتەکە، ئەحمەد موسا، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، "پێشبینی دەکرێت کۆی بەرهەمهێنانی کارەبای عێراق لە ماوەی مانگی ئابی ئێستادا بگاتە 28 هەزار مێگاوات"، ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو بڕە پارەیەی کە پێشتر ئاماژەمان پێکرد بەدی دەهێنرێت ئەگەر بڕی پێویستی سووتەمەنی و غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بە تەواوی دابینبکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، "لایەنە پەیوەندیدارەکان و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان کاریان کردووە بۆ ڕەوانەکردنی ژمارەیەکی زۆر لە کێڵگە غازە نیشتمانییەکان بۆ وەزارەتی وزە بۆ ڕاگرتنی سووتانی غازی پەیوەندیدار، بەمەبەستی هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی بەرهەمهێنانی وزە و وەبەرهێنانی بە شێوەیەکی دروست بۆ سوودی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا".
