پارێزگارى کەربەلا: هەوڵێکی تەقینەوەمان لەناو زیارەتکاراندا پوچەڵکردەوە

8 كاتژمێر لەمەوپێش



پارێزگارى کەربەلا دەستگیرکردنی گرووپێکى 22 کەسی بەتۆمەتى دانانى پلان بۆ تەقینەوە و ژەهراویکردنى زیارەتکارانى چلەى ئیمام حسێن راگەیاند.

نوسەیف جاسم پارێزگارى کەربەلا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، "لەڕێگەى زانیاریى هەواڵگرییەوە توانراوە 22 تیرۆریست دەستگیربکەن، کە هەوڵیانداوە لەرێگەى تەقینەوە زیارەتکارانى چلەى ئیمام حسێن و هێزە ئەمنییەکان بە ئامانج بگرن و زیاراتکاران ژەهراوی بکەون".

ئەوەشخراوەتەڕوو، دەستگیرکراوەکان لەبەردەم دادگا دانیان بەوەداناوە، کە پەیوەندییان بە رێکخراوى داعشەوە هەبووە و پەیوەندییشان بە کەسێکەوە هەبووە لە دەرەوەى عێراق ئەوکەسە راستەوخۆ پەیوەندیی بە ئیسرائیلەوە هەبووە.

حسێن بن عەلی بن ئەبی تالیب، سێیەم ئیمامی شیعەی 12 ئیمامییە و ساڵی 680 زایینی به‌رامبه‌ر 61 کۆچی لە کەربەلا شەهیدکراوە. ساڵانە ملیۆنان کەس لە عێراق و ئێران و پاکستان و وڵاتانی دیکەوە بۆ یادکردنەوەی چلەی ئیمام حسێن روو لە کەربەلا دەکەن و شیوەن دەگێڕن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار