ڕاوێژکارى خامنەیی: چەکداماڵینی حـ.ـزبوڵا خەونێکە بەدی نایەت

9 كاتژمێر لەمەوپێش



ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵاى کۆمارى ئیسلامى ئێران، دەڵێت: ئەمە یەکەمجار نییە کە بەشێک لە لوبنان پلانی چەکداماڵینی حزبوڵا بەرز دەکەنەوە؛ بەڵام هەروەک چۆن پێشتر ئەم پلانە دژى لوبنانیەکان نەهاتنە دی، ئەمجارەش ناگاتە شوێنی مەبەست و بەرخۆدان و تێکۆشەران بەرەنگاری ئەم پیلانگێڕانە دەبێتەوە.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسى تەسنیم؛ عەلى ئەکبەر ویلایەتى، ڕاوێژکاری عەلى بۆ کاروباری نێودەوڵەتی ڕایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ بەرخۆدان و شۆڕش لە لوبنان بۆتە بابەتێکى جەماوەریی و لەلایەن هەموو لوبنانییەکانەوە قبوڵکراوە، بە مەسیحی و شیعە و سوننە و هتد. 

ناوبراو ئەوەش دەخاتەڕوو گەلی لوبنان لەبیریان نەچووە کە کاتێک بەرخۆدان لە شوێنی خۆیدا نەبوو، لە دەوروبەری ساڵی ١٩٨٢، ئیسرائیلییەکان تا باشووری بەیروت و ناوچەی دەحیە پێشڕەوییان کرد، بەڵام دواجار بەهۆی شۆڕش و بەرخۆدانی حزبوڵڵا ناچاربوون پاشەکشە بکەن.

هەر لەوچاوپێکەوتنەیدا عەلى ئەکبەر ویلایەتى، وتیشى: ئێستا بەخودانەکەى حزبوڵا پشتیوانی جەماوەری زۆر بەهێزتر و سەرچاوەی زۆر زیاتری هەیە، بەدڵنیاییەوە باسى چەکدانا ناگاتە ئەنجام، ان شاءاللە.

ڕاویژکارەکەى خامنەیی، جەختى کردەوە، ئەو پڕۆسەیەى لە لوبنان تەنها ئیرادەی ئەمریکا و ئیسرائیلە. ئەمریکا و ئیسرائیل پێیان وایە کە دەتوانن لە لوبنانیش بەدەستبهێنن؛ بەڵام ئەم خەونە هەرگیز نایەتە دی و لوبنان وەک هەمیشە خۆڕاگر دەبێت.

لەچەند ڕۆژى ڕابردوشدا عەلی ئەکبەر ویلایەتی راوێژکاری عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی، لەگەڵ نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بەتەلەفون قسەیکرد و رایانگەیاند، چەکداماڵینی حزبوڵای لوبنان و چەکدارانی حەشدی شەعبی لە عێراق، بەشێکە لە پیلانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ لاوازکردنی بەرەی مقاوەمە و پێویستە لەسەر گەلانی ناوچەکە رێگە نەدەن ئەم پڕۆژە مەترسیدارە جێبەجێ بکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار