کارەبا لە زۆربەى ناوچەکانى عێراق کوژاوەتەوە

7 كاتژمێر لەمەوپێش
سەرچاوەیەک لە بەغدا ئاشکرای کرد، لە بەشێک لە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق، کارەبای نیشتمانی تووشی کوژاندنەوەی گشتیی هاتووە.
پچڕانی کارەبای نیشتمانی لە کاتێکدایە کە ئێستا پلەی گەرمای بەشێک لە شارەکانی نزیکبووەتەوە لە 50 پلەی سیلیزی و لە هەندێک ناوچە کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکانیش نییە.
ماڵپەرى بەغدا ئەلیەوم ڕایگەیاند: کارەبا لە تەواوی عێراق پچڕاوە، سیستەمی کارەبای ناوەڕاست و باشووری عێراق تێکچووە بەهۆی هەڵەیەکی تەکنیکییە لە سیستەمی گواستنەوە.
هاوکات، محەممەد نووری عەبد رەبە، سەرۆکی لیژنەی کارەبا و وزە لە پەرلەمانی عێراق، لە پۆستێکی فەیسبووکدا رایگەیاند، کوژانەوەی تەواوەتیی سیستمی کارەبا بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە بووە لە هێڵەکانی گواستنەوەی وزەدا.
لەلای دیکەوە بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای کەرکووک هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوەو وتى: کارەبای هەموو عێراق بەهۆکارێکی نادیار کوژاوەتەوە.
هەرەوەها ئاماژەی بەوە داوە، کوژانەوەی کارەبا لەهەمووعێراقەو بەلایەنی کەمەوە پێنج کاتژمێری پێویستە.
تاوەکوو ئێستا وەزارەتی کارەبای عێراق ڕوونکردنەوەی لەم بارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

