عەلی عەلاق: عێراقییەکان پارە لە بانکەکان دانانێن

3 كاتژمێر لەمەوپێش



پارێزگاری بانکی ناوەندی ئاشکرای دەکات نزیکەی 80%ـی پارەی کاشی عێراق لەناو ماڵەکاندا هەڵگیراون، پلانیان هەیە متمانە بۆ هاوڵاتیان بگەڕێننەوە بۆ ئەوەی پارەکانیان لە بانک دابنێن.

لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی ئەلسەباحى عێراقى، عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق ئاشکرای کرد؛ بەڵگەنامەی چاکسازیی بانکی 2025، پلانێکی ستراتیژی لە خۆی دەگرێت بۆ گەڕانەوەی متمانە بۆ بانکەکان و چارەسەرکردنی کێشەی هاوڵاتیان.

بەوتەى ئەو بەرپرسەى حکومەتى عێراق، ئەمەش گوزارشتە لە نەبوونی متمانەی هاووڵاتیان بە سیستەمی بانکی ئێستا. پارێزگاری بانکى ناوەندى پێی وایە ئەم دیاردەیە ئاستەنگێکی گەورە بۆ سەقامگیری سیستەمی دارایی دروست دەکات، ئەمە جگە لەوەی کاریگەری نەرێنی لەسەر نەختینەیی بانکەکان و توانای داراییان بۆ پڕۆژە ئابوورییەکان هەیە.

عەلى عەلاق وتیشى: بەڵگەنامەی چاکسازی بانکی ئامانجی نوێکردنەوە سیستمی بانکییە بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان و راکێشانی کۆمپانیا جیهانییەکان، تەنها 10%ـی بانکەکان سەرنجیان لەسەر پڕۆژەکە هەیە، 10 بانکیش لە هەڵوەشاندنەوەدا بەهۆی ئەوەی توانایان نییە ئەو پارەیە بگەڕێننەوە کە هاوبەشەکانیان لایان داناون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار