لامەرکەزیەتى سوریا تەوەرى سەرەکى کۆبونەوەکەى ئوردنە

5 كاتژمێر لەمەوپێش



لەوەزارەتی دەرەوەی ئوردن لە عەممان، ئەیمەن سەفادی، وەزیری دەرەوەی ئوردن و ئەسعەد شیبانی هاوتا سورییەکەی و تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا کۆبونەوەو تاوتوێی پرسە سیاسییەکانی پەیوەست بە سوریا دەکەن.

بەپێی سەرچاوە تایبەتەکان بۆ تەلەفزیۆنی سوریا، کۆبوونەوەکە ماوەى کاتژمێرێکە بەردەوامەو پرسى لامەرکەزیش لەسوریا لە لوتکەی بەرنامەی کاردایە.

سەرچاوەکان ئاماژە بەوەدەکەن بەهۆى کەمبوونەوەی پشتیوانیەکانى واشنتۆن،  ئوردن میوانداری کۆبونەوە هاوبەشەکەى سەبارەت بە رەوشی سوریا کردوەوتێیدا وەفدی سوریا و ئەمریکا بەشدارن. ڕوونیشیدەکەنەوە کە ئامانجی بەشداریی نوێنەری ئەمەریکا پاڵپشتیکردنی ڕێبازێکی باشتر و فراوانترە لەلایەن حکومەتی سوریاوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، کۆبوونەوەی عەممان لەسەر ئاستی نوێنەرانی نێودەوڵەتی دەبێت، هەروەها کۆبوونەوەی حکومەتی سوریا لەگەڵ کەسایەتییە دیارەکانی سویدە لەسەر مێزی دانوستان لەسەر مێز بووە، بەڵام پێویستی بە کات و ئامادەکاری دەبێت.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار