حزبوڵا: چەک ڕادەست ناکەین تا هێرشی ئیسرائیل بەردەوام بێت

3 كاتژمێر لەمەوپێش



ئەمینداری گشتیی  حزبوڵڵای لوبنانی هۆشداریدا لەوەی "هیچ ژیانێک" لە لوبنان نامێنێت ئەگەر حکومەت هەوڵی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو حزبە بدات، جەختى لەوەشکردەوە ئەوان چەکەکانی خۆیان ڕادەست ناکەن تا دەستدرێژی و هێرشەکانى ئیسرائیل بەردەوام بێت.

لە وتارێکی تەلەفزیۆنیدا کەڕۆژی هەینی بڵاوکرایەوە، نەعیم قاسم دووپاتی کردەوە کە پارتەکەی چەکەکانی خۆی ڕادەست ناکات تا هێرشەکانی ئیسرائیل و داگیرکردنی پێنج گردەکەی باشووری لوبنان بەردەوام بێت.

ئەو  پێی وابوو حکومەتی لوبنان بڕیارێکی "زۆر مەترسیدار"ی داوە (بڕیاری کشانەوەی چەکەکانی حزبوڵا) کە پێشێلکردنی یاساییەو ئاسایشی نیشتمانی تێکدەدات، ئەو حکومەتی لوبنانی بە تەواوی بەرپرسیار زانی لەهەر "فیتنەو ئاژاوەیەک" یان تەقینەوەیەکی ناوخۆیی کە لەوانەیە ڕووبدات.

ئاماژەی بەوەشکرد، حزبوڵا ناڕەزایەتییەکانی دژ بە داماڵینی چەک دواخستووە بە بیانووی ئەگەری دیالۆگ، هەڕەشەی ئەوەشی کرد کە ئەو خۆپیشاندانانە دواتر بگاتە باڵیۆزخانەی ئەمریکا.

سکرتێری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان لە لێدوانەکانیدا وتی: یان لوبنان دەمێنێتەوە و ئێمەش پێکەوە دەمێنینەوە، یان جیهان لە گێژاودا دەبێت.

ئەم لێدوانانە چەند کاتژمێرێک دوای ئەوە هات کە عەلی لاریجانی سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە لوبنان بەجێ هێشت دوای دیدارەکەی لەگەڵ هەرسێ سەرۆکایەتیەکەى ئەو وڵاتە.

هەروەها دوای ئەوە هات کە حکومەت، نزیکەی دوو هەفتە لەمەوبەر، ڕەزامەندی لەسەر سنووردارکردنی چەک بۆ دەوڵەتدا، هەروەها ئەرکی سوپاشی داڕشت بۆ داڕشتنی پلانێک بۆ ڕادەستکردنی چەکەکانی حزبوڵا، کە لە کۆتایی ئەم مانگەدا پێشکەشی بکرێت، و تا کۆتایی ساڵی (2025) جێبەجێ بکرێت.

نەعیم قاسم زانایەکى شیعەی دوازدە ئیمامییەو لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ەوە پۆستی ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنانی بەدەستھێناوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار