ئەعرەجى: لێکتێگەیشتنەکەى ئێران بۆ ڕێگریکردنە لەقاچاخچێتی

2 كاتژمێر لەمەوپێش



ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لێکتێگەیشتنی ئەمنیمان لەگەڵ ئێران واژۆ بۆ کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان و ڕێگریکردنە لە قاچاخچێتی.

لە بەیاننامەیەکى ڕۆژنامەوانیدا کە نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بڵاویکردەوەتەوە، ئەمڕۆ قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە ئۆفیسەکەی خۆیدا پێشوازی لە ڕاوێژکاری کاروباری ئەمریکا لە عێراق، باڵیۆز ستیڤن فاگین کردووە.

لە میانی دیدارەکەدا ڕێگاکانی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست تاوتوێ کراون، هەروەها گرنگیی بەردەوامی هاوکاری هاوبەش لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ئاڵوگۆڕی زانیاری و شارەزایی دووپاتکراوەتەوە.

هەر لەو بەیاننامەدا ئاماژە بەوەشکراوە،عەرەجی پێداچوونەوەی بە وردەکاریی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ئەمنی کردوە کە لەنێوان عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران واژۆ کراوە، سەبارەت بە کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان، کە بەشدارە لە پاڵپشتیکردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و ڕێگریکردن لە قاچاخچێتی و دزەکردنى گروپە چەکدارەکان.

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، بەگوێرەی بەیاننامەکە، دووپاتی کردەوە کە "سیاسەتەکانی عێراق لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە نیشتمانییە باڵاکانی دامەزراوە و وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆ و خاوەن سەروەری مامەڵە دەکەن.

وەكو ئاماژەیەكیش بۆ دژایەتی ئەمریكا لەگەڵ یاداشتەكە، ئەعرەبی وتویەتی: عێراق لە بەرژەوەندییە باڵاكانی خۆی و وەكو دەوڵەتێكی سەربەخۆی خاوەن سەروەری سیاسەت دەكات و، پەیڕەوی هاوسەنگی دەكات لە پەیوەندییەكانیدا لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكەو جیهان، بەردەوامە لەسەر سیاسەتی كرانەوەی دیپلۆماسی بەڕووی وڵاتانی دۆست و برا. 

بەپێی قسەی ئەعرەجی، لەبەرامبەردا باڵیۆزی ئەمریكا پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ سیاسەتی هاوسەنگی ئەمریكا لە پەیوەندییە ناوخۆیی و دەرەكییەكانیدا دەربڕیوەو هەوڵەكانی لە پرسی گەڕاندنەوەی ئاوارەكان بەرزنرخاندووە. 

ستیڤن فاگن ئاشكرایكردووە، بەمزوانە كۆنگرەیەكی نێودەوڵەتی لە نیویۆرك دەبەسترێت بۆ هاندانی وڵاتان بۆ ئەوەی هاوڵاتیانی خۆیان لە كەمپی (هول)ی سوریا بكێشنەوەو بەتەزاوەتی كۆتایی بەم دۆسیە بهێنرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار