وتەبێژی سودانى: کشانەوەی ئەمریکا یەکێکە لە دەستکەوتەکانی حکومەت

3 كاتژمێر لەمەوپێش
وتەبێژى فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانى عێراق ڕایدەگەیەنێت، کشانەوەی هاوپەیمانی ئاماژەیە بۆ ئەوەى عێراق توانای بۆ هەیە ئاسایشى وڵات بپارێزێت بەبێ ئەوەی پێویستی بە هاوکاری کەسانی دیکە هەبێت.
ڕۆژی دووشەممە سەباح نوعان، وتەبێژى فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانى عێراق دووپاتی کردەوە کە کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق یەکێکە لە دەستکەوتەکانی حکومەت، هاوکات ئاماژە بەوە دەکات کە نیشاندەری توانای عێراقە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: ئەمە بەبێ هەوڵ و پێداگری سیاسی و پێداگری سەرۆک وەزیران بۆ داخستنی ئەم فایلە، وەک چۆن فایلی یونامی داخست، ئەمە ڕووی نەدەدا".
باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق، گۆڕانكاری لە ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش راگەیاند، دەشڵێت ئەركە سەربازیەكەی بۆ هاوبەشی ئەمنیی دوو قۆڵی لەنێوان ئەمەریكا و عێراق دەگۆرێت.
بەپێی راگەیەندراوی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق، لەمەودوا ئەركی سەربازیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە عێراق دەگۆرێت بۆ ئەركێكی هاوبەشی ئەمنیی دوو قۆڵی لەنێوان ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و عێراق.
باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق (بەغداد) باس لەوەشدەكات "ئەو گۆڕانكارییە بە مانای كۆتایی كاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی نایەت، بەڵكو بەردەوام دەبێت لە هەوڵە مەدەنیەكانی لەسەر ئاستی جیهان، لەوانەش پشتیوانی سەقامگیری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر".
