عێراقچی: گۆڕانکاری لە جوگرافیای سیاسی لە ناوچەکە قبوڵ ناکەین

2 كاتژمێر لەمەوپێش
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی ئیرنا گوتی: گۆڕانکاریی لە جوگرافیای سیاسی لە ناوچەکەدا قبوڵ ناکەن، مەسعود پزشکیان سەرۆککۆمار لە گەشتەکەی بۆ ئەرمینیا باس لەو بابەتە دەکات.
بە گوتەی عێراقچی، بەرپرسانی ئەرمینیا بەڵێنیان داوە رێگای نوێ بۆ بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا نەکەنەوە.
عێراقچی جەختی کردەوە ئێران نایەوێت هیچ گۆڕانکارییەک لە جوگرافیای سیاسیی ناوچەکە رووبدات و هیچ هێزێکی بیانی لە ناوچەکە بوونی هەبێت.
عێراقچی دەڵێت سیاسەتی ئێران لەو چوارچێوەیەی سێ بەرامبەر سێ داڕێژراوە، واتە سێ وڵاتی ناوچەی قەفقاز ئەرمینیا، ئازەربایجان و گورجستان، بەرامبەر ئێران، تورکیا و روسیا، کە خاوەنی بەرژەوەندین لە ناوچەکە و نیگەرانیی هاوبەشیان هەیە.

بابهتی پهیوهندیدار